رووداو دیجیتاڵ
لیاندرۆ پاریدێسی یاریزانی رۆما و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئاشکرایکردووە لیۆنێل مێسی، پێشتر بەهۆی پلارێکەوە ماوەی سێ مانگ قسەی لەگەڵدا نەکردووە.
پاریدێس لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێ، دوای بردنەوەی پاریس سانجێرمان لە بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگی 2021 کە هەردوو یاریی چوون و هاتن بە 4 - 1 و 1 - 1 لە بەرژەوەندیی سانجێرمان کۆتایی هات، لە دوای یارییەکە قسەیەکم کرد، بەڵام مێسی وایزانی لەگەڵ ئەومە، هەربۆیە لێم تووڕەبوو و بڕیاریدا ئیدی نەمدوێنێت.
پاریدیس هەروەها دەڵێ، : سێ مانگ مێسی هیچ قسەی لەگەڵ نەکرد، دۆخێکی ناخۆشم هەبوو، رۆژی دواتر نامەم بۆ نارد، وەڵامی نەدایەوە، دوای پانزە رۆژ جارێکی دیکە نامەم بۆ ناردەوە، بەڵام هەر وەڵامی نەدایەوە، بۆم نووسی کۆمێنتەکەم لەگەڵ تۆ نەبوو، کەچی هەر بێدەنگبوو، سێ مانگ بەو شێوەیە مایەوە.
یاریزانەکەی رۆما هەروەها دەڵێ، دوای سێ مانگ، لە کاتێکدا لە کەمپی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بووین، من زوو گەیشتمە کەمپەکە و سەرقاڵی دان شووشتن بووم، کاتێکم زانی لە پشتمەوە پەیدابوو و هەندێک ئاوی پێداکردم و گوتی، ئەوە بەو بەیانییە زووە چیدەکەی لێرە؟
دوای ئەو رووداوە بەچەند مانگێک، مێسی روویکردە پاریس سانجێرمان و لەگەڵ پاریدێس چەندین نازناوی نێوخۆی فەرەنسایان بردەوە.
ساڵی 2022ش هەردوو یاریزان لە پێکهاتەی ئەرجەنتین بوون لە مۆندیالی قەتەر کە هەڵبژاردەکە نازناوی جامی جیهانی بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ