وێستهام گرێبەستی لەگەڵ بەرگریکارێکی وۆڵڤس واژۆ کرد

06-07-2024
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن ماکس کیلمان وێستهام
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی وێستهام گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ماکس کیلمان، کاپتنی یانەی وۆلڤس، بۆ ئەوەی بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی 7 وەرز بگوازێتەوە ریزەکانی.
 
جولیان لۆپیتیگی، را‌هێنەری هامەرس سووربوو لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ بەرگریکارە ئینگلیزییەکە.
 
ماکسی 27 ساڵان، گوتی ''هەستێکی زۆر تایبەتم هەیە کە ئێستا یەکێکم لە یاریزانەکانی وێستهام، هەر کە زانیم کە یانەکە دەیەوێت گرێبەستم لەگەڵ بکات، بە پەرۆشەوە هەوڵمدا بە زووترین کات گرێبەستەکە واژۆ بکرێت''.
 
لە درێژەی قسەکانیدا، ماکس ئاماژەی بە کارکردن کرد لەگەڵ جولیان و گوتی ''من بەڕاستی زۆر چێژم بینی لە کارکردن لەگەڵ لۆپیتیگی، ئەوکاتەی کە راهێنەری وۆلڤس بوو، ئەو یەکێکە لەو راهێنەرانەی کە زۆرترین شتی لێوە فێربووم، باوەڕم وایە کە دەتوانم زیاتر فێربم لەژێر سەرپەرشتی ئەودا''.
 
کیلمان لە ئایاری 2019 پەیوەندی بە وۆلڤسەوە کرد و لەوکاتەوە بەشداری لە 151 یاری کردووە و 3 گۆڵیشی تۆمارکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە