ریال مەدرید رەتی دەکاتەوە لە یاریی داهاتووی لالیگادا نازناوی خولەکە نمایش بکات

06-05-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نایەوێت لە یاریی داهاتووی لە لالیگادا نازناوی خولەکە نمایش بکات. 
 
دوای ئەوەی لە دوایین گەڕی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و یانەی بارسێلۆنای رکابەریشی تووشی شکست هات، بەشێوەیەکی فەرمی یانە مەدریدییەکە بووە پاڵەوانی ئەمساڵی خولەکە و نازناوەکەی بەدەستهێنا، بەڵام بەهۆی ئەوەی یارییەکەی ریال مەدرید پێش یارییەکەی بارسا ئەنجامدرا، دەستەی لالیگا بڕیاریدا یاریی داهاتووی لۆس بلانکۆس لە خولەکەدا، کە بەرامبەر گرانادایە دیاریبکات بۆ ئەوەی تێیدا یانەکە نازناوی خولەکە نمایش بکات. 
 
بەپێی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، یاریزانانی ریال مەدرید نایانەوێت لە نێو یاریگەی گرانادا ئاهەنگ بەبۆنەی بردنەوەی نازناوی خولەکە بگێڕن، چونکە خانەخوێ بە بارودۆخێکی سەختدا تێپەڕدەبێت و رەنگە بە دۆڕانی یارییەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید، یانەکە رووبەڕووی دابەزین ببێتەوە.

 

لای خۆیەوە یانە مەدریدییەکە وەک رێزێک بۆ گرانادا، داوای لە فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کردووە کە نمایشکردنی نازناوی لالیگا بۆ یاریی دواتریان دوابخات، کە رۆژی 14ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و تێیدا یانەکە لە نێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش دەکات. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە