رووداو - هەولێر
یانه‌ی ریال مه‌درید به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمیی له‌باره‌ی پێکانی ئیدین هازارد، ئه‌ستێره‌ی به‌لجیکی و یانه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه.
ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌دا ده‌ڵێت، نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی سه‌رکه‌وتوو له ئه‌مریکا بۆ ئیدین هازارد کراوه، به‌هۆی ئه‌و پێکانه‌ی که تووشی ببوو.
ریال مه‌درید ده‌ڵێت، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی پێکانه‌که دانراوه هیواخوازین که یاریزانه‌که بۆ یارییه‌کانی کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی ریال مه‌درید بگه‌ڕێته‌وه نێو یاریگه‌کان.
به‌پێی به‌یاننامه‌که نه‌شته‌رگه‌رییه‌که له ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی پزیشکی ریال مه‌درید له دالاس کراوه و تاوه‌کو هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وز بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری یاریزانه‌که له ژێر چاودێریدا ده‌بێت.
ئیدین هازارد له یاریی به‌رامبه‌ر لیڤانتی له قاچی راستیدا تووشی پێکانبوو و به‌و هۆیه‌وه تاوه‌کو کۆتایی وه‌رز دوورده‌که‌وێته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ