دوای چوونە دەرەوە لە جام، مانێ بەڵێن بە هاندەرانی بایرن دەدات

05-04-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن سادیۆ مانێ بایرن میونش بایرن میونشن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سادیۆ مانێ، هێرشبەری یانەی بایرن  میونشنی ئەڵمانی، بەڵێنێکی بە هاندەرانی یانەکەیدا، پاشئەوەی تیپەکەی لە چارەکی کۆتایی جامی ئەڵمانیا لەسەردەستی فرایبۆرگ دەرکرا.
 
بایرن میونشن لە یاریگەی خۆیدا بە ئەنجامی 2 - 1 گۆڵ بە فرایبۆرگ دۆڕا، بەوەش بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەک نەیتوانی بگاتە نازناوی جامی ئەڵمانیا.
 
لە دوای یارییەکە، مانێ قسەی بۆ میدیای ئەڵمانی کرد و بەڵێنیدا بەزووترین کات ئاستی راستەقینەی خۆی بەدەست بهێنێتەوە و هاوکاریی تیپەکەی بکات بۆ بردنەوەی نازناوەکان.
 
پرسیار لە مانێ کرا لەبارەی وادەی بەدەستهێنانەوەی باشترین ئاستی، پاشئەوەی بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکی زۆر لە یاریکردن بۆ بایرن دابڕا، ئەو بەکورتی گوتی، "بەڵێنتان پێدەدەم، بەمنزیکانە".
 
دوای ئەو قسانە، مانێ دەستبەجێ رۆژنامەڤانەکانی بەپێکەنینەوە بەجێهێشت.
 
مانێ تاوەکو ئێستا نەگەیشتووەتە فۆرمەی خۆی لەگەڵ بایرن میونشن و مانگی یانزەی رابردوو، تووشی پێکانێکی قورسبوو و ماوەیەکی زۆر لە یاریکردن دابڕا.
 
مانێ هاوینی رابردوو ریزەکانی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەجێهێشت و پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە