رووداو – هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاشكراكرد، كه بارسێلۆنا بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی دێمبیلی هه‌وڵده‌دات یه‌كێكیان بباته ریزه‌كانییه‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند عوسمان دێمبێلیی یاریزانی یانه‌كه‌ی به‌هۆی پێكانێكی قورسه‌وه، كه دووچاری ماسوولكه‌ی رانی راستی بووه، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له یاریگه‌كان داده‌بڕێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، دێمبیلی تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان و ئه‌م وه‌رزه بۆ ئه‌و كۆتاییهات.
هه‌رچه‌نده گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانان كۆتاییهاتووه، به‌ڵام به پێی رێنماییه‌كانی تۆپی پێی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا بۆی هه‌یه یه‌ك یاریزان بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، به‌ڵام ئه‌ویش مه‌رجی دیاریكراوی خۆی هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، مه‌رجه‌كان به شێوه‌یه‌كه، كه یاریزانێك پێكانه‌كه‌ی بگاته ماوه‌ی 5 مانگ، یانه‌كه‌ی بۆی هه‌یه یاریزانێكی دیكه بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ش ده‌بێت له نێو خولی نێوخۆی ئیسپانیا بێت.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی نووسیویه‌تی، ئه‌و یاریزانانه‌ی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی دێمبلی له پێكهاته‌ی بارسێلۆنا به‌ربژێرن، زۆرن، له‌وانه پیدری له یانه‌ی لاس پالماس و رافینیا له یانه‌ی سێلتاڤیگۆ.
هه‌روه‌ها یانه‌كه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كریستیان تیۆی یاریزانی پێشووی بگه‌ڕێنێته‌وه ریزه‌كانی، كه ئێستا له یانه‌ی ریال بێتیس یاریی ده‌كات به‌ڵام حه‌زی یاریكردنی یاریزانه‌كه له لاباڵهكاندا، وایكردووه نه‌بێته ئامانجی یه‌كه‌می تیپه‌كه.
هه‌روه‌ها بارسا هێشتا چانسی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ رۆدریگۆ مۆرینۆی یاریزانی ڤالێنسیا بكات، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی زۆره و له‌و كاته‌دا بارسا ئه‌و پاره‌یه‌ی پێ دابین ناكرێت.
جگه له‌وانه، لیسته‌كه چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌شی تێدایه، له‌وانه كریستیان ستوانی له خیرۆنا، كه مه‌رجی گواستنه‌وه‌ی 25 ملیۆن یۆرۆیه، لۆرین مۆرۆن له ریال بێتیس، كه گواستنه‌وه‌ی 60 ملیۆن یۆرۆی ده‌وێت، هه‌روه‌ها ویلیان خۆزێ له ریال سۆسیداد، كه 70 ملیۆن یۆرۆ مه‌رجی گواستنه‌وه‌یه‌تی.
هه‌روه له سۆسیداد یاریزان ئۆیارزبال هه‌یه، كه مه‌رجی گواستنه‌وه‌ی 75 ملیۆن یۆرۆیه.
دوایاریزانی لیسته‌كه‌ش، ئانخێل رۆدریگێزه له یانه‌ی خیتافی، كه ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی 10 ملیۆن یۆرۆی ده‌وێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ