لە ساڵی داهاتووە پاڵەوانێتییەکی نوێی تۆپی پێ ئەنجامدەدرێت

03-11-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا مژدەیەکی خۆشی بۆ هەوادارانی تۆپی پێ راگەیاند و لە ساڵی داهاتووە پاڵەوانێتییەکی نوێی تۆپی پێ رێکدەخات.
 
پاڵەوانێتییەکە دەبێتە یەکەم وەشانی پاڵەوانێتیی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لەسەر ئاستی خانمان و لە پایزی ساڵی 2023 بەڕێوەدەچێت.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، هاوشێوەی یۆرۆی ئاستی پیاوان، هەڵبژاردەکانی بەشدار لە پاڵەوانێتیی خانمانیشدا بەپێی ریزبەندی هەڵبژاردەکان دابەشدەکرێن و مافی بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتییەکەدا بۆ دەرخەسێنرێت.
 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دووپاتیدەکاتەوە، هەڵبژاردەکان بەسەر سێ ئاست دابەشدەکرێن، هەر هەڵبژاردەیەک سێ هەڵبژاردە یان چوار هەڵبژاردە لە خۆ دەگرێت.
 
ئەلیکساندەر چێفرین، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دەڵێت " لە هاوینی رابردوودا گوتمان وەبەرهێنان لە تۆپی پێی خانماندا دەکەین، هاوینی داهاتوو بە کردەیی ئەوە ئەنجامدەدەین."
 
سەرۆکی فیدراسیۆنەکە زیاتر دەڵێت " ئێستا کاتی پەرەپێدانی زیاترە بە تۆپی پێی خانمان لەسەر ئاستی هەڵبژاردە نیشتمانییەکان، ئێمە سیستمێکی کراوە و رکابەرییەکی بەردەواممان دامەزراندووە کە هەموو یارییەکی بەهێز تێیدا جێگەی دەبێتەوە و رەنگدانەوەی راستەقینەی مۆدێلی وەرزشیی ئەوروپییە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە