ڤیدیۆ؛ رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی دیسان نەیانبردەوە

01-03-2025
ئیحسان تاهیر
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
نیشانەکردن یانەی نەسڕ کریستیانۆ رۆناڵدۆ یانەی عرووبە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جارێکی دیکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی تووشی شکست بوون و سێ خاڵی گرنگیان لەدەستدا.
 
لە گەڕی 23ـی خولی پیشەگەری رۆشنی سعودیدا، یانەی عرووبە میوانداریی یانەی نەسڕی کرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێیبردەوە.
 
لە خولەکی 40 عومەر ئەلسۆمەی هێرشبەری سوری گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆمارکرد و گێمی یەکەم بە پێشکەوتنی عرووبە کۆتاییهات.
 
لە گێمی دووەمدا هاوڕێیانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەر زوو ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە، کاتێک شەش خولەک دوای دەستپێکردنی گێمەکە، لە رێگەی نەواف میشارییەوە توانیان تۆڕی خاوەن ماڵ بهەژێنن.
 
لە خولەکی 65 یۆهان گودمۆندسۆن گۆڵی بردنەوەی بۆ یانەی عرووبە تۆمارکرد، چونکە دوای ئەو گۆڵە هەموو هەوڵەکانی رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی بێسوود بوون و نەیانتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە.
 
ئەمە یەکەم سەرکەوتنی عرووبە بوو بەرامبەر نەسڕ، کە بەکۆکردنەوەی 47 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە، لە کاتێکدا عرووبە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 26 خاڵ و لە پلەی 11ـی ریزبەندیدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە