ئارسیناڵ بردنەوەیەکی مێژوویی بەرامبەر ریال مەدرید تۆمارکرد

09-04-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئارسیناڵ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئارسیناڵ بردنەوەیەکی گەورە و سەرنجڕاکێشی بەرامبەر یانەی ریال مەدرید تۆمارکرد و هەنگاوێکی زۆر لە گەیشتن بە قۆناخی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا نزیکبووەوە.
 
لە یاریی چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا، هەردوو یانە لەسەر یاریگەی ئیماراتس لە لەندەن رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا هەردوولا لە یەکدییەوە نزیکبوون و هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا.
 
لە خولەکی 58 دیکلان رایس، بەلێدانێکی راستەوخۆی سەرنجڕاکێش گۆڵێکی ناوازەی بۆ ئارسیناڵ تۆمارکرد و خاوەن یاریگەی پێشخست.
 
هەمان یاریزان دوای 12 خولەک جارێکی دیکە بەلێدانێکی راستەوخۆ بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی یانەی ریال مەدریدی هەژاند، دیکلان رایس بووە یەکەم یاریزان لە یەک یاریی چامپیۆنزلیگدا دوو گۆڵ بەلێدانی راستەوخۆ بکات، یاریزانەکە بەر لە یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید 408 یاریی بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ بە لێدانی راستەوخۆ ئەنجامدابوو، تەنیا بەرامبەر ریال دوو گۆڵی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 75 میکێل مێرینۆ گۆڵی سێیەمی بۆ ئارسیناڵ تۆمارکرد، یانە لەندەنییەکە یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، نیوەی رێگەی بۆ گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بڕی، یاریی گەڕانەوە لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دەکرێت و یەکلادەبێتەوە کە کێ دەگاتە قۆناخی داهاتوو.
 
دوای ئەم دۆڕانە گەورەیەی ریال مەدرید، کەناڵی فەرمی یانەکە دەڵێت "تەنیا بۆ بیرهێنانەوە، 90 خولەک لەنێو یاریگەی بێرنابیۆ زۆر درێژ دەبێت."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە