ئینتەرمیلان لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە بایرن میونشنی بردەوە

09-04-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئینتەرمیلان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی هەنگاوێکی گەورە لە گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ نزیکبووەوە، دوای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە یانەی بایرن میونشنی بردەوە.
 
یاریی چوونی نێوان هەردوو یانە لە یاریگەی ئالیانز ئارێنا بەڕێوەچوو، یانە ئیتاڵییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
 
لە خولەکی 38 لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ نیرازۆری تۆمارکرد، نیوەی یەکەم بەو گۆڵە کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا هەردوولا هێرشی زۆریان بردە سەر گۆڵی یەکدی، لە خولەکی 85 تۆماس مولەر ئەنجامەکەی بۆ باڤارییەکان یەکسانکردەوە، بەڵام دوای تەنیا سێ خولەک داڤیدی فراتێسی گۆڵی دووەمی ئینتەرمیلانی تۆمارکرد و یانە ئیتاڵییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یاریی چوونی بردەوە.
 
یاریی گەڕانەوە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگەی جۆزێپی میازا بەڕێوەدەچێت و یەکێکیان دەگاتە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە