سوودانی بەشداریی لە لووتکەی حکومەتەکان لە دوبەی هەڵوەشاندەوە و داوای لێبووردن دەکات

12-02-2024
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
محەممەد شیاع سوودانی
محەممەد شیاع سوودانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانەکەی بۆ ئیمارات بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی حکومەتەکان لە دوبەی هەڵوەشاندەوە و داوای لێبووردنی کردووە لە سەرۆکی ئەو وڵاتە.
 
رۆژی دووشەممە، 12-02-2024، سەرچاوەیەک لە شاندی عێراق لە دوبەی بە سەنگەر عەبدولڕەحمان، نێردراوی رووداو بۆ ئیماراتی راگەیاند، سوودانی لەبەر هەندێ پێشهاتی نوێ و بارودۆخی ئێستای عێراق بەشداریی لە کۆبوونەوەی لووتکەکە ناکات. 
 
بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، "سوودانی گوتوویەتی چەند پێشهاتێک لە عێراق هاتوونەتە پێش، ناتوانم بەشداری لە دانیشتنی لووتکەکە بکەم و لەم کاتەدا عێراق جێبهێڵم." 
 
ئەمڕۆ رۆژی یەکەمی لووتکەی حکومەتەکانە بۆ ساڵی 2024 لە دوبەی، زۆرینەی سەرۆکی حکومەتەکانی وڵاتان لە لووتکەکە بەشدارن، بەپێی خشتەیەک کە رێکخەرانی لووتکەکە بڵاوییان کردووەتەوە بڕیارە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کاژێر 14:00 بە کاتی ئیمارات گوتاری هەبێت.
 
شێخ نەهیان بیموبارەک ئال نەهیان، وەزیری پێکەوەژیان لە دوبەی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەم لووتکەیە جیهانییە، سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکوەزیران تێیدا ئامادە دەبن، لووتکەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی پەرەسەندنە نوێیەکان، تەکنەلۆجیای نوێ، ژیریی دەستکرد."
 
رۆژی 12 تاوەکو 14ـی شوبات کۆبوونەوەی لووتکەی حکومەتەکان بەڕێوەدەچێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی فوئاد حوسێن و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس

وەزیری دەرەوەى عێراق: داعش داڕمانی سوپای سووریا و کشانەوەی هەسەدەی قۆستووەتەوە

وەزیرى دەرەوەى عێراق و ئەنتۆنى گۆتێرێس، سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتوووکان بە تەلەفۆن دۆخى سووریا تاوتوێ دەکەن، بەگوێرەى وەزارەتى دەرەوە، گوتێرێس نیگەران بووە لە ئەگەرى دروستبوونى ئاڵۆزى لەنێوان یەپەگە و هەندێک رێکخراو و گرووپە چەکدارەکانى دیکە لەو وڵاتەدا.