بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران

27-03-2024
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکرێت. حکومەت لیستی مووچەی مانگی سێی بۆ بەغدا ناردووە و لەگەڵ گەیشتنی پارە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش دەکات.
 
هەروەها حکومەت بڕیاری داوە بە پێدانی زەوی بە ئەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەندنەبوون، بەپێی یاسا و رێنوێنییەکان.
 
 
یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لێخۆشبوونی 20٪ـە لە قەرزی هاتووچۆ، ئاو و کارەبا.
 
 
 
بڕیارەكانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، بەپێی راگەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەن:
 
1- دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی 2024.
 
2- ئامادەكاری بۆ مووچەی مانگی ئاداری 2024.
 
3- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بە تەرخانكردنی زەوی و دابەشكردنی بەسەر ئەو فەرمانبەرانە دەکات کە تائێستا سوودمەند نەبوون.
 
4- داشكاندن لە پارەی كەڵەكەبووی كارەبا و سزای هاتووچۆ و ئاو بە رێژەی 20% و 50%ی رسوماتی هێنانی گۆشت و 20% لە كرێی خوێندنی پارالێل.
 
5- داشكاندنی رسوماتی شارەوانی، بەتایبەت كرێی كرێچییەكان بە رێژەی 20%.
 
6- لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران و كاسبكاران و كەمدەرامەتان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە