عێراق دەڵێت: کوردستان تۆ 12.67 لەسەدی بۆیە 24 تریلیۆن دەنێرم، بەڵام گوێز بە ژماردن مایەکەی دیارە، ئەگەر سەرژمێری بکرابایە، کوردستان 15٪ دەبوو و شایەنی 30 تریلیۆن دینار دەبوو، کەواتە هەر لەجێوە و لە رێوە 6 تریلیۆن دینار چاوی تۆ خۆش.
سینگ چۆل لیم، کۆنسووڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەولێر لە هەڤپەیڤینێک دا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو دا رایگەیاند کە پڕۆژەیەکی هەیە لەبواری ئابووری دا بۆ هەرێمی کوردستان "(دوو کەیز ئیکۆ) ناونیشانی پرۆژەکەمە. لە زمانی کوردی و لە زمانی کۆری دا بە ژمارە (2) هەر دەگوترێت دوو. (کەی)یش بە مانای کۆریا و کوردستان دێت. (ئیکۆ)یش بە مانای ئابووری دێت. من پێم خۆشە سەرنجم لەسەر ئابووری بێت، بۆیە ناوم ناوە (دوو کەیز ئیکۆ). ( ئیکۆ) هەروەها بە مانای دەنگدانەوەش دێت. لەوێدا مەبەست ئەوەبووە با دەنگدانەوەی یەکتربین، با وەک یەک بین".
بەراوردی حەقدەستی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوت
لایەنی ئێرانی دەڵێن، هیچ بەربەستێک لەبەردەم پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان نییە، بەرژەوەندییە هاوبەشەکان وایکردووە بەسەر بەشێک لە ناکۆکییەکاندا زاڵ بین، جا هەر بەم بۆنەیەوە قسەیەکم بیرکەوتەوە، حەزدەکەم بیری ئێوەشی بهێنمەوە، قسەکە دەڵێت، خاڵۆزا و پورزا قسەی کۆڵانە، درهەم و دینار خزمی هەمووانە.
خالید بەتال، وەزیری پیشەسازیی عێراق بە رووداوی گوت، گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر بەرهەمی پیشەسازیی عێراق هەبووە. هەروەها دەشڵێت، داهاتی بەرهەمی ناوخۆیی عێراق ناگاتە 300 ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی هەرێمی کوردستان کردووە و تیایدا بە شەش خاڵ کەم و کووڕییەکانی لیستی مووچەی هەرێمی کوردستانی باسکردووە. هەرچەندە گەندەڵی و کەموکوڕییەکانی بەرامبەرت هیچ کات رەوایی نادات کە تۆش گەندەڵ بیت، بەڵام کە ئەم نووسراوەم بینی دەتگوت لە وەزارەتی دارایی سویسراوە ئاراستە کراوە، عێراق تۆ خۆت 10 ملیۆن مووچەخۆرت هەیە، ئێستا وەک موکێش بە دەستێک خەریکی ژماردنی کەمتەرخەمییەکانی هەرێمی کوردستانی؟ خوێندنەوەیەک بۆ گرفتی مووچە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا.
سەرۆکی پێشووی کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، دەبێت عێراق شانازی بە شەفافیی پرۆسەی فرۆشتن و بەبازاڕکردنی نەوتەکەیەوە بکات؛ دەشڵێت، "نەوتی عێراق لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەوروپا و ئەمریکا بە نزیکەی 50 کۆمپانیا دەفرۆشرێت."
وەزیری کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، وڵاتەکەی لە بەشێک لە بەروبوومەکاندا گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی و دەشڵێت، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان هاوکار دەبن بۆ ناردنی بەروبوومی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کوردستان بۆ نێوەڕاست و باشووری عێراق.
عێراق زیاتر بە کۆمپانیاکانی نەوت دەدات بەراورد بە هەرێمی کوردستان، رێژەکە لە عێراق 50٪ـیە، لەبەرامبەردا لە هەرێمی کوردستان 40٪ دەدرێت بە کۆمپانیاکانی نەوت.
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ محەممەد شێخ فاتیح، پێشکێشکاری تۆڕی میدیایی رووداو؛ ستیڤ لوتس، یاریدەدەری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رایگەیاند، یەکێک لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان لەبەردەم وەبەرهێنانی ئەمریکی، "نەبوونی سیستمێکی بانکیی پێشکەوتووە." جەختیشی لەوە کردەوە، دەبێت متمانەی هاووڵاتییان بە بانک هەبێت تا پارەکانیان لە بانک دابنێن.