تورکیا
کۆبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه."
رۆژی پێنجشەممە، 26-01-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک چووە ئەنقەرە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى دواى ده‌ستبه‌كاربوونى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دهرفهتهكانى هاريكاريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا له بوارى وزه‌دا، تاوتوێ كران."
کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و نێچیرڤان بارزانی لە کۆشکی بێشتەپە-ی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەنقەرە کرا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەو کۆبوونەوەیەدا "هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش بوارى بازرگانى و ئابوورى و سوودوه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌تانه‌ى بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا له بوارى وزه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه كه ده‌كرێت رۆڵى كاراى هه‌بێت له پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشايى و پێويستييهى ئه‌مڕۆ له جيهان و به‌تايبه‌تى له ئه‌وروپا له بوارى وزه و گازى سرووشتيدا دروست بووه."
کاژێر 16:14 خولەکی ئەمڕۆ، لە هەژماری فەرمیی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاوکرایەوە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە فەرمی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
لە بەشێكی دیکەی کۆبوونەوەکەدا وەک لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان و نێچیرڤان بارزانی باسیان لە گرنگيى پته‌وكردنى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا بۆ پاراستنى ئاسايشى سنوور و "دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش" کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ