لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رووها سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10-08-2023
کۆسار عوسمان @KassoOsman
نیشانەکردن رووها رووداوی هاتووچۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچکەی سوێرەکی پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، سێ ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەکدایدا کێشا و لە ئاکامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەسی دیکە بریندار بوون.
 
رووداوەکە شەوی رابردوو 9-8-2023 لە رێگەی سوێرەک - ئامەد روویداوە، دوای روودانیشی تیمەکانی تەندروستی، پۆلیس و بەرگریی شارستانی گەیشتوون، برینداران گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
 
بەگوێرەی راپۆرتی تەندروستی هەریەک لە دۆغوکان (تەمەن 27 ساڵ)، رەجەب کارائاسڵان (26 ساڵ) هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها یەکێک لە شۆفێرەکان بەناوی مورات کایا دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی سوێرەک، گیانی لەدەستداوە. 
 
رووداوەکە بەهۆی بەریەککەوتنی دوو ئۆتۆمبیل و مینی پاسێک بووە، مینی پاسەکە لە پارێزگای سێرتەوە بەمەبەستی بەشداریکردنی لە ئاهەنگێک بەرەو پارێزگای دیلۆک بەڕێکەوتووە.
 
بەگوێرەی راپۆرتی دەستەی ئاماری تورکیا، ساڵی 2022 لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان 9 هەزار و 373 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە. لەو رووداوانەدا 83 کەس گیانیان لەدەستداوە و 5 هەزار و 879 کەسیش بریندار بوون. 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ساڵی 2022 لە باکووری کوردستان و تورکیادا 485 هەزار و 48 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە. بەهۆیانەوە 2 هەزار و 282 کەس گیانیان لەدەستداوە و 291 هەزار و 151 کەسیش بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".