تورکیا
کۆبوونەوەیەکی پێشووی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی پرۆگرامی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ کاژێر 02:00ی پاشنیوەڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێشوازیی لێ دەکرێت.
سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رۆژانە پلانی دیدار و کۆبوونەوەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان بڵاودەکاتەوە.
بەگوێرەی ئەو پڕۆگرامەی ئەمڕۆ چوارشەممە 16-10-2024 بڵاویکردووەتەوە، ئەردۆغان دوو کۆبوونەوەی هەیە.
ئەردۆغان کاژێر 02:00ی پاشنیوەڕۆ لە کۆشکی کۆماریی تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.
هەروەها سەرۆککۆماری تورکیا کاژێر 04:00ی ئێوارەش پێشوازی لە ئەحمەد ئەبو غیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی دەکات.
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە 15-10-2024 لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرە گوتی، هەردوولا "برهودان به پهيوهندييهكانى توركيا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان و دوايين پێشهاتهكانى دۆخى ناوچهكه تاوتوێ دهكهن."
بە گوتەی دڵشاد شەهاب، هەردوو سەرۆک "چهند پرسێكى ديكهى جێى بايهخى هاوبهش بيروڕا دهگۆڕنهوه."
ئەم سەردانە دوای شەش مانگ دێت لە سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا و دواتریش بۆ هەولێر و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ