سەرۆکی پەرلەمان: تورکیا لە دەستووری کودەتای سەربازی رزگاری دەبێت

14-05-2024
محەممەد عزەدین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە چوارچێوەی دیدارەکانی بۆ دەستوورێکی نوێ لە تورکیا، لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەژاد پەرستی تورکیا - مەهەپە، لە پەرلەمانی تورکیا کۆبووەوە و گوتی، "تورکیا لەو دەستوورە رزگاری دەبێت کە بەرهەمی کودەتایەکی سەربازییە."
 
نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی مەهەپە، سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ گۆڕینی دەستوور رایگەیاند، "تورکیا لەو دەستوورە رزگاری دەبێت کە بەرهەمی کودەتایەکی سەربازییە، سەرباری ئەوەی چەندان جار گۆڕانکاریشی تێدا کراوە. بۆیە دەستووری نوێ، دەستوورێکی نوێ و مەدەنی و دیموکرات و گشتگیر دەبێت. بۆچوونی هەموو لایەک وەردەگرین، بۆ نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ."
 
سەبارەت بە بڕیاردەری سەرەکی لە گۆڕینی دەستوور، نوعمان کورتولموش گوتی، "بڕیاری گۆڕینی دەستوور لای پەرلەمانی تورکیایە. ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا دەنگ لەسەر دەستوورە تازەکە دەدەن، بۆیە هیواخوازین ئەو دەستوورە نوێیە شایەنی سەدەی دووەمی تەمەنی کۆماری تورکیا بێت."
 
فراکسیۆنەکانی ئاکپارتی و مەهەپە، پرۆژەی هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا دەخەنە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیان. ئەو پرسە چارەنووسسازە پێویستی بە پشتیوانیی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانە، هەربۆیە بڕیاریانداوە لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆببنەوە.
 
لە سەرەتای ئەم مانگەوە، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی فراکسیۆنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی تورکیای کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەنگاوەکان بۆ گۆڕینی دەستووری تورکیا. لەو چوارچێوەیەدا نوعمان کورتولموش لەگەڵ دەم پارتی و پارتی گەلی کۆماری و مەهەپە کۆبووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تولای هاتیمئۆغوڵڵای، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی).

دەم پارتی لەبارەی رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان رەخنە لە حکومەتی تورکیا دەگرێت

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، پرسی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا پەیوەندی بە پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاش هەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دواخستنی دیدارەکەی ئۆجەلان پەیوەندی بە پێشهاتەکانی سووریاوە هەیە.