رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان دەڵێت، "بە جیاوازییەکی زۆر" بەربژێری هاوپەیمانی جمهوور لە پێشەوەی بەربژێری هاوپەیمانی میللـەتدایە.
عەلی ئیحسان یاڤوز، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا کە لە بەردەم بارەگای سەرەکیی ئاکپارتی لە ئەنقەرە سازیکرد، بە میدیاکارانی راگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەربژێری هاوپەیمانی جمهوور بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش کەمال کڵچدارئۆغڵو بەربژێری هاوپەیمانی میللـەتەوەیە.
یاڤوز رایگەیاند، نەک تەنیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیش زۆر لە پێشەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی دیکەدان و لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەم ئاراستەیە، بەهەمان شێوەی 27مین خولی پەرلەمان، دووبارە زۆرینەی پەرلەمانیی مسۆگەر دەکەنەوە.
عەلی ئیحسان یاڤوز، رەخنەی تووندی لە زمانی هەریەک لە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و مەنسوور یاڤاش گرت بەتایبەتی لەبارەی تۆمەتبارکردنی ئاژانسی ئەنادۆڵ و راشیگەیاند، لەدەستدانی دەنگی زۆر پێچەوانەی ئەو چاوەڕوانییە بوو کە کەمال کڵچدارئۆغڵو و هاوبەشەکانی هیوایان بۆ دەخواست. لەسەر ئەم بنەمایە و بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکانیان، زمانی زبر بەکاردەهێنن و تۆمەت دەبەخشن.
راشیگەیاند، هەرچەندە زووە باس لە ئەنجامی کۆتایی بکەین، بەڵام با هاوپەیمانی میللـەت و کەمال کڵچدارئۆغڵو چاوەڕێی شکستی لەمە گەورەتر بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ