رووداو دیجیتاڵ
شەڕ لەنێوان ژمارەیەک کرێکاری بیناسازی لە پارێزگای هاتای تورکیا دروستبوو کە لە پارێزگاکانی ئامەد و ئاگری باکووری کوردستانەوە چووبوون و لەوێ کاریان دەکرد. لە شەڕەکەدا چەند کەسێك کوژران و بریندار بوون.
رووداوەکە لە شاری ئانتاکیا سەر بە پارێزگای هاتای روویدا.
سەرەتا لەنێوان ژمارەیەک کرێکاری بیناسازی خەڵکی پارێزگای ئامەد و ئاگریی باکووری کوردستان، ناکۆکی دروستبوو. دوای دەمەقاڵەکە، کرێکارانی هەردوو پارێزگاکە بە چەقۆ هێرشیان کردە سەر یەکدی.
ماڵپەڕە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن، لە شەڕەکەدا 3 کرێکاری خەڵکی ئاگری بە چەقۆ کوژراون و 3 کرێکاری خەڵکی ئامەدیش بە سەختی بریندار بوون، بەڵام ئاژانسی فەرمیی تورکیا دەڵێت، 2 کەس کوژراون و یەک کەس بریندار بووە.
تیمە تەندروستییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ