هاوسەرۆکانی هەدەپە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکەن

13-09-2020
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن دەمیرتاش تورکیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە گرتووخانەی ئەدیرنە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە دەکەن. 
 
ناوەندی راگەیاندنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی ئەیلولی 2020 پەروین بوڵدان و میدحەدت سانجار، هاوسەرۆکانی هەدەپە سەردانی دەمیرتاش دەکەن.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، بێجگە لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکان، لەبارەی چەند خاڵێکی هەستیاری پەیوەست بە هەدەپە و رەوشی تورکیا بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکەن.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی بەرنامەی کار و خەباتی هەدەپە بۆ قۆناخی داهاتوو دەکرێت. 
 
هاوکات بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی دیدارەکەیان لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هەریەکە لە پەروین بوڵدان و میدحەدت سانجار، هاوسەرۆکانی هەدەپە کاژێر 15:30 لەبەردەم گرتووخانەی ئەدیرنە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی بکەن. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە