رووداو دیجیتاڵ
بە بڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گۆڕانکاری لە پۆستی 73 پارێزگاری باکووری کوردستان و تورکیادا کرا.
بڕیارەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 10-8-2023) بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوکرایەوە. بەگوێرەی بڕیارەکە لە 57 پارێزگادا پارێزگاری نوێ دەستبەکار دەبن و 16 پارێزگاریش کرانە پشکنەری پێشکەوتوو لە پارێزگاکاندا.
لە باکووری کوردستان، پارێزگاری نوێ لە هەریەک لە پارێزگاکانی ئاگری، ئەردەخان، چەولیک، بەدلیس، ئەرزینجان، ئەرزەڕۆم، جۆلەمێرگ، ئیدر، مەرەش، قەرس، کیلیس، مەڵەتی، مێردین، مووش، سێرت، رووها، شرناخ و دێرسیم دەستبەکار بوون. بە گشتی گۆڕانکاری لە 73 پۆستی پارێزگارانی باکووری کوردستان و تورکیا کراوە.
هەروەها پشکنەری پێشکەوتوو بۆ 16 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا دانران.
بەگوێرەی سیستمی حوکمڕانیی کۆماری تورکیا، پارێزگاران لەلایەن سەرۆککۆمارەوە دیاری دەکرێن و وەکو نوێنەری سەرۆککۆمارن لە پارێزگاکەدا، بەڵام سەرۆک شارەوانییەکان لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ