ئەنجامی 10 راپرسی لە ئیستەنبووڵ: بەربژێری جەهەپە لە پێش ئاکپارتییە

09-03-2024
محەممەد عزەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی ئەنجامی دوایین 10 راپرسی، کە لە بارەی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبووڵ کراون، بەربژێری جەهەپە بە جیاوازییەکی کەم لە پێش بەربژێری ئاکپارتییە.
 
لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، کۆمپانیاکان بەردەوامن لە راپرسی، بە تایبەتی لە ‌هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبووڵ، کە ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات لە کێبڕکێیەکی تووندان.
 
بەپێی ئەنجامی 10 راپرسی، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، بەربژێری پارتی گەلی کۆماری- جەهەپە، تەنیا 0.6 خاڵ لە پێش موراد کوڕووم، بەربژێری پارتی داد و گەشەپێدان- ئاکپارتییە.
 
راپرسییەکان لەلایەن کۆمپانیاکانی وەک: ئاسلا، دیەن، HBS، مەترۆپۆڵ، ئۆپتیمار، ORC، ئۆزدەمیر، پیار، سۆنار و توسیارەوە کراون.
 
ئەنجامی دەنگی بەربژێرەکانی شارەوانیی ئیستەنبووڵ بەپێی 10 راپرسییەکە:
 
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، بەربژێری جەهەپە: 40.9٪
موراد کوڕوم، بەربژێری ئاکەپە: 40.3٪
مەڕاڵ دانش, بەربژێری دەم پارتی: 5.6٪
بوغرا کاڤوونجوو، بەربژێری ئی پارتی: 4.2٪
عەزمی کەرەم ئەحمەدئۆغڵو، بەربژێری پارتی زافەر: 2.9٪
محەمەد ئاڵتنۆز، بەربژێری سەرلەنوێ پارتی رەفا: 2.8٪
بەرک حاجی گووزەلەر، بەربژێری پارتی مەملەکەت: 1.3٪
بیرۆڵ ئایدن، بەربژێری پارتی سەعادەت: 0.9٪
 
شارەوانیی ئیستەنبووڵ کۆنترین و گەورەترین شارەوانی تورکیایە.
 
ژمارەی دانیشتووانی ئیستەنبووڵ زیاتر لە 15 ملیۆن کەسە، بۆ بەدەستهێنانی کورسیی سەرۆکایەتیی گەورە شارەوانیی ئیستانبووڵ، 22 پارت بەربژێری خۆیان هەیە و 30 کەسی بێلایەنیش بۆ هەمان پۆست خۆیان بەربژێر کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تولای هاتیمئۆغوڵڵای، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی).

دەم پارتی لەبارەی رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان رەخنە لە حکومەتی تورکیا دەگرێت

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، پرسی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا پەیوەندی بە پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاش هەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دواخستنی دیدارەکەی ئۆجەلان پەیوەندی بە پێشهاتەکانی سووریاوە هەیە.