دەمیرتاش: دەنگی من بۆ ئێوەیە بەڕێز سەرۆککۆمار کڵچدارئۆغڵو

04-05-2023
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە کە ماوەی نزیکەی 7 ساڵە لە گرتووخانەیە رایگەیاند؛ لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگ بە کەمال کڵچدارئۆغڵو دەدات. 
 
لە تویتێکدا کە بە هاشتاگی سەرۆککۆمار کڵچدارئۆغڵو بڵاویکردووەتەوە، سەلاحەدین دەمیرتاش نووسیویەتی، "سێزدەیەمین سەرۆککۆماری تورکیا کڵچدارئۆغڵو، خوا رێگەکەت واڵا بکات." دەمیرتاش هەروەها دەڵێ: "لە ناخی دڵەوە باوەڕم وایە کۆتایی بە جیاکاری دەهێنیت، ئاشتی دەستەبەر دەکەیت و تورکیا بەرەو بەختەوەری و ئارامی دەبەیت."
 
دەمیرتاش وێنەیەکی کەمال کڵچدارئۆغڵوی بە لۆگۆی سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "دەنگی من بۆ ئێوەیە."
 
رۆژی 14ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆککۆماریی تورکیا بەڕێوەدەچێت و رکابەریی سەرەکی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کڵچدارئۆغڵودایە.
 
هەدەپە کە بەهۆی بەردەوامیی دۆسیەی داخستنی لە دادگەی دەستوور لەژێر ناوی پارتی چەپی سەوز - یەسەپە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا دەکات، هیچ بەربژێرێکی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار دەستنیشان نەکردووە.
 
میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی هەدەپە رۆژی 28-4-2023 رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار پشتگیری لە کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میللـەت دەکەن. سانجار ئاماژەی بەوە دا، "ئەم هەڵبژاردنە بە گرنگترین هەڵبژاردن لە مێژووی تورکیادا دەبینین، دوو ئامانجی ستراتیژیمان هەیە، ئامانجی یەکەم کۆتاییهێنانە بە رژێمی تاکەکەسی، ئامانجی دووەم ئەوەیە ببینە کاریگەرترین هێز لە گۆڕانکاریی دیموکراسیدا."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی.

هاوسەرۆکی دەم پارتی: قەییوم داکوتانی دوایین بزمارە لە تابووتی دیموکراسی

هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دانانی قەییومی بە ''دزینی ویستی گەل'' وەسف کرد. هەروەها دەشڵێت، ئەگەر کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر نەکرێت، ناتوانرێت هیچ کێشەیەکی دیکە چارەسەر بکرێت.