ئاوارەیەکی حەسەکە: سێ رۆژ لە ماڵەوە بێ خۆراک بووین

26-01-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
ئاوارەیەکی حەسەکە: سێ رۆژ لە ماڵەوە بێ خۆراک بووین
ئاوارەیەکی حەسەکە: سێ رۆژ لە ماڵەوە بێ خۆراک بووین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئاوارەکانی شەڕی نێوان شەڕڤانانی هەسەدە و چەکدارانی داعش لە حەسەکە، لەژێر زەبر و زەنگی ئاسن خۆیان رزگارکردووە و گەیشتوونەتە کەمپە کاتییەکان لە ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان.
 
هەزاران کەس لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی شاری حەسەکەوە دەربەدەربوون، لە مزگەوت، قوتابخانە و باڵەخانە حکومییەکان شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ کراوەتەوە. بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە لانیکەم لە گەڕەکەکانی دەورووبەری زیندانی غوێران زیاتر لە 45 هەزار کەس ئاوارەبوونە.
 
فەیسەڵ ئەحمەد، ئاوارەی حەسەکەیە و دەڵێت، "ئێمە دانیشتووی گەڕەکی زهورین و هەندێک خەڵکی گەڕەکی غوێرانیشمان لەگەڵدان، ئێمە دەربەدەربووین. شەڕ و پێکدادانی سەخت منداڵەکانمانی تۆقاندووە. ئێمە لە ترسی برسییەتی و سەرما منداڵەکانمان رزگارکردن و پەنامان بۆ ئێرە هێناوە کە بۆمان ئامادەکراوە. ئەوان کەموکوڕییان نەبووە و لە مزگەوت شوێنی ئێمەیان کردووەتەوە."
 
بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، 45 هەزار کەسی سڤیل لە حەسەکە دەربەدەربوونە و زۆربەیان هانایان بۆ خزم و کەسوکاریان لە شوێنەکانی دیکە بردووە. 750 کەسیان لە مزگەوت و قوتابخانەکان شوێنیان بۆکراوەتەوە.
 
نەشمیە ئەلبودێر، دەربەدەربوویەکی حەسەکەیە و ئاماژە بەوە دەکات، "ئێمە لەژێر بۆمبارانبووین، نەمانتدەتوانی رابکەین، برسییەتی ئێمەی کوشت. سێ رۆژ بوو لەژوورەوە گیرمان خواردبوو، شتێک نەبوو بیخۆین. ئێمە چیبکەین؟ خوا ئەوانە سەلامەت بکات کە یارمەتی ئێمەیاندا."
 
رۆژی پێنجشەممە 20ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، نزیکەی 200 چەکداری داعش هەڵیانکوتایە سەر گرتووخانەی غوێران لە حەسەکە و پشێویێکی گەورە لە شارەکە درووستبوو. سەتان چەکداری داعش لەنێو گرتووخانەکە شەڕ و پێکدادانەکەیان قۆستەوە و رایانکرد. زیانی زۆریش بەر خەڵکی سڤیل کەوت، لانی کەم 27 شەڕڤان شەهیدبوون و زیاتر لە 175 چەکدار و دیلی داعش کوژران.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".