ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لەبارەی درێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان کۆدەبێتەوە

30-07-2023
محەممەد خۆشناو @muhammadkhoshna
نیشانەکردن ئەنجوومەنی پارێزگاکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆدەبێتەوە و تەوەری کۆبوونەوەکەش ئەگەری درێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکانە. 
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند،  ئەمڕۆ (یەکشەممە، 30-7-2023) ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری دەبێت بۆ بڕیاردان لەبارەی درێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانیێتییەکان. 
 
جومانە غەلای ئاماژەی بەوە کرد، کۆبوونەوەکە بە هۆی ئەوەیە داواکارییەکی زۆری تایبەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانیێتییەکان هەیە و ئەگەریش وادەکە درێژ بکرێتەوە، بەو ئامانجەیە کاتی زیاتر بدرێتە پارت و هێزە سیاسییەکان تاوەکو بتوانن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق هاوپەیمانیێتی پێکبهێنن. 
 
بە گوتەی جومانە غەلای، "کۆمیسیۆن لە ساڵی 2015ـەوە 281 حیزبی سیاسی و 20 هاوپەیمانی تۆمارکردووە؛ 14 هاوپەیمانیی نوێ و شەش هاوپەیمانیی پێشووش خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا خستووەتەڕوو".
 
هەڵبژاردنەکە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق جگە لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دەکرێت. کورد چاوی لەوەیە لە پارێزگای کەرکووک ژمارەیەکی زۆر کورسی و لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدین و دیالەش بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی دانیشتووانی کورد، کورسی بەدەست بهێنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هاوپەیمانییەکی کوردستانی پێکنەهێنراوە. 
 
رۆژی شەممە 29ـی تەممووز، محەممەد خورشید، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی بە رووداوی گوت، "پارتی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ چەند لایەنێک لە گفتوگۆدایە و هەندێک لایەن ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە، بەڵام لە کەرکووک لەگەڵ برایانی یەکێتی دوورین لە یەکدی و ماوەیەکە گفتوگۆکان لەنێوانماندا وەستاون."
 
بڕیارە رۆژی، 18-12-2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق.

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی 11 نزیکەی 99 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ راگەیاند. بەپێی ئاماری کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتیی ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو گەیشتە 98 ملیۆن و 869 هەزار و 824 بەرمیل.