عێراق
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتی سەردانی کردنی بۆ پارێزگای نەینەوا و قەزای حەمدانیە
رووداو دیجیتاڵ
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، چوار لە بریندارانی رووداوی ئاگرکەوتنەکەی هۆڵی بۆنەکانی حەمدانیە رەوانەی تورکیا کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر و تیمێکی پزیشکیی 10 کەسیش هاوەڵی بریندارەکان دەکەن.
شەوی پێنجشەممە، 28-9-2023، نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی گواستنەوەی بریندارانی رووداوەکەی قەزای حەمدانیە کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگی بووکگواستنەوە زیاتر لە 100 لە کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 150 کەس برینداربوون، ئاشکرای کرد، " لەسەر راسپاردەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمرۆ چوار لە بریندارانی رووداوی ئاگرکەوتنەکەی قەزای حەمدانیە رەوانەی تورکیا کران بۆ وەرگرتنی چارەسەر."
لە راگەیێندراوەکەشدا هاتووە، "لەدوای رێگەپێدانی راپۆرتە پزیشکییەکان، چوار لە بریندارەکان لەگەڵ تیمێکی 10 کەسی کە هەشت کەسیان پزیشکن و دوو کەسی دیکەیان پەرستار و فریاگوزارن، بە مەبەستی هاوەڵیکردن رەوانەی تورکیا کران."
شەوی 26-09-2023 ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕانی قەزای حەمدانیە کەوتەوە، بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 150 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ