رووداو دیجیتاڵ
فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا لە پەرلەمانى عێراق، سەرۆکى فراکسیۆنەکەى بە هەڵبژاردن گۆڕى و دوو جێگریشى بۆ دانا، یەکێک لە جێگرەکان دەڵێت "پێشتر سەرۆکى فراکسیۆن دیاریدەکرا، بەڵام ئەمجارە هەڵبژێردرا."
27ـی ئابى 2023، فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا، یاسر مالیکى وەک سەرۆکى نوێى فراکسیۆنەکە هەڵبژارد لەبرى عەتوان عەتوانى، کە لە سەرەتاى ئەم خولەى پەرلەماندا لە ساڵى 2022، سەرۆکى فراکسیۆنەکە بوو.
فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا لەلایەن نوورى مالیکى، ئەمیندارى گشتیى حیزبى دەعوە سەرۆکایەتىی دەکرێت، هەریەک لە عارف حەمامى وەک جێگرى یەکەم و عالیە عوبێدى وەک جێگرى دووەمى سەرۆکى فراکسیۆنەکە هەڵبژارد.
عارف حەمامى بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت "پێشتر سەرۆکى فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا بە دیاریکردن بوو، بەڵام ئەمجارە هەڵبژێردرا، کە سەرجەم ئەندامانى فراکسیۆنەکە لە پەرلەمان و بەڕێز نوورى مالیکى، ئامادەى دەنگدانەکە بوون."
عارف حەمامى گوتیشى "عەتوان عەتوانى سەرۆکى پێشوى فراکسیۆنەکە بەهۆى ئەوەى سەرۆکى لێژنەى دارایی پەرلەمانە و زۆر سەرقاڵە، دەستبەردارى ئەو پۆستە بوو".
هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا یەکێکە لە هێزە شیعە سەرەکییەکانى پێکهێنەرى هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى، خاوەنى 32 کورسیی پەرلەمانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ