لە بەغدا گەنجێک لەسەر گۆڵێکی ئۆفساید کوژرا

27-02-2024
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
وێنەی گەنجە کوژراوەکە.
وێنەی گەنجە کوژراوەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە مەدینە سەدری بەغدا گەنجێک لەسەر تۆمارکردنی گۆڵی ئۆفساید دراوەتە بەر دەرنافیز و کوژراوە.
 
گەنجەکە ناوی سەجاد ئەمینیە و تەمەنی 19 ساڵانە، بەدەستی هاوڕێکانی و لەسەر ئەوەی لە یاری تۆپی پێدا گۆڵێکی تۆمارکردووە و یاریزانانی بەرامبەر پێیان وابووە گۆڵەکە ئۆفسایدە، داویانەتە بەر دەرنافیز و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
شێخ ناجی دلفی، سەرۆک عەشیرەتی دلفی دەڵێت، "کێشەیەکی بچووک دروستبووە لەسەر گۆڵی ئۆفساید و دواتر بووە بە شەڕیان، وەرزشکارانی بەرامبەر دەرنافیز و چەندین شتی دیکەیان پێبووە و لەسەری و جەستیان داوە، بەداخەوە ئەم جۆرە حاڵەتانە لە کۆمەڵگە زیادیان کردووە".
 
بەگوتەی کەسوکاری کوژراوەکە، سەرەتا کێشەکە لەنێوان دوو یاریزاندا دروستبووە، پاشان دەمەقاڵێی نێوانیان لەدوای تەواوبوونی یارییەکە گەورەتر بووەتەوە و شەڕ دروستبووە، بەهۆیەوە سەجاد گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
پۆلیس سێ کەسی دەستگیرکردووە و دووانیشیان هەڵاتوون، هێشتا دانیان بەوەدا نەناوە کە کامیان بە دەرنافیز لە سەجادیان داوە.
 
ئیبراهیم محەممەد دلفی، مامی کوژراوەکە دەڵێت، "شەڕیان کردووە، دوای ئەوەی یارییەکە تەواوبووە چوونەتە دەرەوە دەرنافیزیان هێناوە و لە چوار کەسیان داوە، دووانیان لەسەر سەجاد داوە، یەکێکیش لە پێی، یەکێکیشیان لە گوێی داوە، بەهۆی ئەوەی لەسەری دابوو گیانی لەدەستدا، سێ کەسەکەی دیکەش سوپاس بۆ خوا دۆخیان باشە".
 
سەجاد ئەمینی کوژراو نابیست بووە و توانای قسەکردنیشی نەبووە، دوایین منداڵی خێزانەکەی بووە، وەک یاریزان لە تیپە میلییەکان یاری کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حەسسان (یەکەمی لای راست) لەکاتى یاوەریکردنى سوودانى بۆ ناوەندى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرژمێری لە وەزارەتى پلاندانان، وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

نوێنەرى سکرتێرى UN بۆ عێراق: سەرژمێرى گەرەنتیی دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهاتە

نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، سەرژمێرى هەنگاوى گرنگە بۆ داهاتووى عێراق و گەرەنتیی ماف و گەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا.