شەڕەکەی بەغدا لەسەر دانانی "وێنەی قاسم سولەیمانی" بوو

26-12-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
دیمەنی شەڕەکە.
دیمەنی شەڕەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
درەنگانی شەوی رابردوو، دەنگی تەقە هەموو لایەکی گەڕەکی عاملی بەغدای گرتەوە، دواتر دەرکەوت شەڕی نێوان دوو گرووپی چەکدارە؛ سەرایا سەلام و عەسائیبی ئەهلی حەق.
 
بەگوتەی دانیشتووانی گەڕەکەکە، شەڕەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
 
سەدان سەربازی هێزە ئەمنییەکان بۆ ناوبژیوانی و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە بە چەکی قورس و سووکەوە خۆیان گەیاندە شوێنی رووداوەکە.
 
دانشتووانی گەڕەکەکە هێشتا لە ترس و دڵەڕاوکێدان، بەهۆی فراوانی شەڕەکەوە، کەم کەس چوبوونە دەرەوە، زۆربەیان منداڵەکانیان نەناردەوە قوتابخانە.
 
عامر جەبار، دانیشتوی گەڕەکی عامل دەڵێت، "نەمانزانی شەڕەکەی نێوان سەرایا سەلام و عەسائیبی ئەهلی حەق لەسەر چیبووە، دەنگی تەقەی زۆر دەهات و شەڕ دروستبوو، دەنگی تەقەکان تەنیا دەمانچە نەبوون بەڵکو چەکی قوورس بەکار دەهات، لە کاژێر 10:30 خولەکی شەوەوە دەستی پێکرد و تاوەکو کاژێر 02:00ـی بەرەبەیان بەردوام بوو، خەڵک زۆر ترسان و دوو کەس شەهید بوون، بەڵام سەر بە کام لابوون نازانین، بەڵام بیستمان کە دوو شەهید هەبووە، خێزانەکان هەموویان لەترسدابوون، منداڵەکان زۆر دەترسان هەندێکیان نەچوون بۆ قوتابخانە".
 
شەڕەکە بەهۆی دانانی وێنەی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و ژمارەیەک کوژراوی عەسائیب روویداوە کە ویستوویانە لەژێر ئەو ئاڵایانە هەڵیان بواسن کە پێشتر ئاڵای سەرایا سەلامی لێبووە.
 
وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگریی عێراق، بەشێوەیەکی فراوان هێزیان لەو گەڕەکە جێگیر کردووە، فەرمانیان بە هێزە ئەمنییەکان کردووە بمێننەوە تا ئەوکاتەی بەتەواوی کۆتایی بەو کێشەیەی نێوان ئەو دوو گرووپە چەکدارە دەهێندرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حەسسان (یەکەمی لای راست) لەکاتى یاوەریکردنى سوودانى بۆ ناوەندى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرژمێری لە وەزارەتى پلاندانان، وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

نوێنەرى سکرتێرى UN بۆ عێراق: سەرژمێرى گەرەنتیی دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهاتە

نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، سەرژمێرى هەنگاوى گرنگە بۆ داهاتووى عێراق و گەرەنتیی ماف و گەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا.