ئەمریکا سیستمی زیاتری بەرگری لە عێراق و شەش وڵاتی دیکە جێگیر دەکات

26-10-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە وەڵامی زیادبوونی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەکە، پێش رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، زیاتر لە 10 دەزگای سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە عێراق، سووریا و وڵاتانی کەنەداو جێگیر دەکرێن. 
 
بە گوێرەی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، ژمارەیەک بەرپرسی پێنتاگۆن ئاماژەیان بەوە کردووە کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سیستمی THAADی ناردووەتە سعودیە و سیستمی بەرگریی پاتریۆتیش لە عێراق، کوێت، ئوردن، قەتەر، ئیمارات و سعویە جێگیردەکات. 
 
بەرپرسانی ئەمریکی بە رۆژنامەکەیان راگەیاندووە، سیستمەکان پێش 29ی تشرینی یەکەم جێگیردەکرێن. 
 
رۆژی سێشەممە، پاتر رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رۆژی سێشەممە بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند: "جێگیرکردنی سیستمی THAAD و بەتالیۆنی زیاتری پاتریۆت کە کۆتایی ئەم هەفتەیە راگەیێندرا، لە جێبەجێکردندایە."
 
رۆژی سێشەممە، پێنتاگۆن رایگەیاند کە لە ماوەی یەک هەفتەدا هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا 13 جار بە هێرشی درۆنی و مووشەکی کراونەتە ئامانج، رۆژی چوارشەممەش، جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر بنکەی سەربازی تەنەف لە سووریا کە سەربازانی ئەمریکی و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تێیدا جێگیرکراون. 
 
کەناڵی NBC Newsی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە کە لەو هێرشانەدا 24 سەربازی ئەمریکی بە سووکی برینداربوون؛ پێنتاگۆن رۆژی 19ی تشرینی یەکەم رایگەیاند، رۆژی 18ی تشرینی یەکەم، بەڵێندەرێکی سڤیل لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد، تووشی جەڵتەی دڵ بووە و مردووە دوای ئەوەی کە زەنگی مەترسیی هێرش لێدراوە.  
 
لە کاتێکدا ناکۆکیی هەرێمی لەسەر شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین و ئیسرائیل بەردەوامە، ئەمریکا لەبەر هێرشی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران، ئاستی ئامادەیی خۆی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەرزکردووەتەوە. 
 
لە نێوان 17 و 24ی تشرینی یەکەم، بە گوتەی رایدەر، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێوەدەوڵەتی 10 جار لە عێراق و 3 جار لە سووریا کەوتوونەتە بەر هێرشی درۆنی و مووشەکی. 
 
ئەمریکا نزیکەی 900 سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا و دوو هەزار و 500ی دیکەشی لە هەرێـمی کوردستان و عێراق هەیە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حەسسان (یەکەمی لای راست) لەکاتى یاوەریکردنى سوودانى بۆ ناوەندى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرژمێری لە وەزارەتى پلاندانان، وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

نوێنەرى سکرتێرى UN بۆ عێراق: سەرژمێرى گەرەنتیی دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهاتە

نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، سەرژمێرى هەنگاوى گرنگە بۆ داهاتووى عێراق و گەرەنتیی ماف و گەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا.