پارتی لە گۆڕانکارییەکانی نێو بودجەی گشتی ناڕازییە و چاوەڕێیە لە پەرلەمان دەنگی بۆ نەدرێت

26-05-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەبێ ئەندامانی پارتی و یەکگرتوو، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق قۆناخی دەنگدانی بە ماددەکانی پڕۆژەیاسای بودجە تەواوکرد، ئەمە بەلای بەشێکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان داوێکە و بەشێکی شیعەکان دایاننابوو، بەڵام نوێنەری یەکێتی کە ئاماددەی کۆبونەوەکە بووە و دەنگیشی داوە، مەترسییەکی ئەوتۆ نابینێت.
 
نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، "وەکو ئەوەی کە رێکاری یاسایی جێبەجێ نەکرابێت، نەخێر پرۆسەکە تەواو یاساییە وەکو ئەوەی کە لیژنەی دارایی و پەرلەمان بەگشتی دەسەڵاتی هەیە گۆڕانکاری بکات لە هەر دەقێک کە لەلایەن حکومەتەوە دەهێندرێت، ئامانجیش لێی ئەوەیە کە پڕۆژەکە باشتر دابڕێژرێتەوە تاوەکو هەموو بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی لە تێڕوانینی ئەندامی لیژنەوە دەستەبەر بکرێت لەناو ئەو پڕۆژەیاسایە."
 
لای پارتی دیموکراتی کوردستان هێشتا تەنیا ئەو دەقە پەسەندە کە لە حکومەتەوە هاتووە، بۆ ئەوەش پشتیان بە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەستووە، چونکە ئەگەر ماددە گۆڕاوەکان دەنگ نەهێنن، بەپێی یاسا دەگەڕێنەوە بۆ دەقە سەرەکییەکە کە لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا پێشتر ئامادەکراوە.
 
ئامانج هەرکی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "قۆناخی یەکلاکەرەوە لە پەرلەمان دەبێت، بەپێی ماددەی 135ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، هەر پێشنیازێک ئەگەر بێت و ناو پەرلەمان دەنگی کۆتایی لەسەر نەدرێت، دەگەڕێتەوە بۆ دەقە ئەسڵییەکە، بۆیە کۆتایی نییە و کۆتاییش نابێت، رێککەوتنێک هەیە پێشتر لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، دەبێت ئەو رێککەوتنە پەیڕەو بکرێت."
 
ئەوەی کە زیاتر پارتی تووڕەکردووە دەستکاریکردنی ئەو بڕگانەیە کە دەڵێت: وەزارەتی دارایی سەرپەرشتیی هەژماری بانکیی تایبەت بە داهاتەکانی نەوتی کوردستان دەکات، دوای رەزامەندیی وەزارەتی دارایی ئینجا هەرێمی کوردستان دەتوانێت پارەی لێ خەرجبکات، لەگەڵ رادەستکردنەوەی سەرجەم داهاتە نانەوتییەکان و هەڕەشەی بەکارهێنانی بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق تایبەت بە نەوتی کوردستان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حەسسان (یەکەمی لای راست) لەکاتى یاوەریکردنى سوودانى بۆ ناوەندى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرژمێری لە وەزارەتى پلاندانان، وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

نوێنەرى سکرتێرى UN بۆ عێراق: سەرژمێرى گەرەنتیی دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهاتە

نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، سەرژمێرى هەنگاوى گرنگە بۆ داهاتووى عێراق و گەرەنتیی ماف و گەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا.