رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا. گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، سنوور یەکێک دەبێت لەو بابەتانەی تاوتوێ دەکرێت.
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 25-12-2024)، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.
عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، وەزیری ناوخۆ ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە دەکات بۆ بەهێزکردنی کاری ئەمنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختی لەوەکردەوە، تووندوتۆڵکردنی سنوور بەشێک دەبێت لە بابەتی دیدار و کۆبوونەوەکانی وەزیری ناوخۆ و بەرپرسانی تورکیا.
لەبارەی دۆخی سووریاوە، عەمید میقداد میری گوتی: "بەدڵنیاییەوە سەردانەکە پەیوەندی بە دۆخی سووریاوە نییە، چونکە ئەو پرسە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ