ئەو گەنجەی لە فەلوجە بانگەشەی 'پێغەمبەرایەتی' کرد، دەستگیرکرا

24-12-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لە فەلوجە لە لایڤێکی تیکتۆکدا بانگەشەی پێغەمبەرایەتی کردووە
گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لە فەلوجە لە لایڤێکی تیکتۆکدا بانگەشەی پێغەمبەرایەتی کردووە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لە شارۆچکەی فەلوجەی ئەنبار، لە لایڤێکی تیکتۆکدا بانگەشەی پێغەمبەرایەتی کردووە دوای کاژێرێک لە لایڤەکە هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەچنە سەر ماڵەکەی و دەستگیری دەکەن. کەسوکارەکەی دەڵێن، ئەو شاعیرە و پەیوەندی بە پێخەمبەرایەتییەوە نەبووە.
 
جاسم محەممەد عیساوی، لە لایڤەکەیدا گوتوویەتی کە وەح (سرووش)ـی بۆ هاتووە، تیمی رووداو دەچنە ماڵی جاسم محەممەد، دایکی ئۆقرەی لێبڕابوو بە دەستگیرکردنی کوڕەکەی و، بە گریانەوە داوای ئازادکردنی دەکات و دەڵێت، ئەو قسەیەی بۆ خۆشی کردووە و هیچ مەبەستێکی نەبووە. 
 
دایکی جاسم محەممەد لەبارەی دەستگیرکردنی کوڕەکەی بە رووداوی گوت، "بەخوا هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، نەگوتوویەتی من پێغەمبەرم نە بانگەشەی بۆ کردووە، تەنیا گوتی، خەونم بینیووە، وەحم بۆ هاتووە کە تۆ دەبیت بە پێخەمبەر، ئەمەی بۆ باوکی باسکرد، پێی گوت، ئەو قسەیە لای خەڵک مەکە، بەڵام ئەو چوو لە تیکتۆک باسی کرد، هەر هەمووی ئەوەندە بووە، ئاخر ئەوە زوڵم نییە لەسەری دەستگیر بکرێت."
 
بە گوتەی کەسوکارەکەی، جاسم محەممەد لەو ڤیدیۆیانەشی کە بڵاوی کردوونەتەوە وەک شاعیرێک دەردەکەوێت لە نێو خەڵکیش هەر بەوشێوەیە ناسراوە.
 
بەرا عەباس، ئامۆزای جاسم محەممەد دەڵێت، خەڵک لەخوای گەورە ناترسن شەرم ناکەن، ئەمە هەمووی بەهۆی قسە و قسەڵۆکی خەڵکەوە روویدا، هەر دەیانەوێت قسە لەسەر یەکدی بکەن، بۆچی وادەکەن گوناحە ئەو گەنجەتان ئاوا لێکرد، تەنیا خەوێک بووە بینیویێتی خۆ بەڕاستی نەبووە، بە پێخەمبەر، هەر ئەوەندەی گوتووە کە وەحی بۆ هاتووە کە دەبێتە پێغەمبەر، ئەمە تەنیا قسەیەکە و تەواو، ئەو شاعیرە کوڕێکی زۆر هێمن و بەڕەوشتە پەیوەندی بە هیچ کەسێکەوە نییە."
 
هێزە ئەمنییەکان بە ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی جاسم محەممەدیان دەستگیر کردووە، تۆمەتی فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندنی دراوەتە پاڵ، بڕیارە رۆژی چوارشەممە لەسەر ئەو کەیسە دادگەیی بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حەسسان (یەکەمی لای راست) لەکاتى یاوەریکردنى سوودانى بۆ ناوەندى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرژمێری لە وەزارەتى پلاندانان، وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

نوێنەرى سکرتێرى UN بۆ عێراق: سەرژمێرى گەرەنتیی دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهاتە

نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، سەرژمێرى هەنگاوى گرنگە بۆ داهاتووى عێراق و گەرەنتیی ماف و گەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا.