سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ کاتێکی دیکە دواخرا

24-08-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیاربوو سبەی هەینی، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزارەتی نەوت کۆببێتەوە، بەڵام سەردانەکەیان بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بڕیاربوو شاندەکە لەبارەی رەشنووسی یاسای نەوت و گاز لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق گفتوگۆ بکەن.
 
رووداو زانیاری دەستکەوتووە کە هۆکاری دواخستنی سەردانی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا پەیوەندی بە کۆچی دوایی باوکی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراقەوە هەیە.
 
دوایین سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا رۆژی سێشەممە، 15ـی ئابی 2023، بوو. ئەوکات ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، لەبارەی یاسای بودجە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆبوونەتەوە.
 
یاسای بودجە بۆ ساڵانى 2023، 2024، 2025ـە و قەبارەى پارەکەى بۆ هەر ساڵێک 198 تریلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینارە؛ لەو بڕە 16 تریلیۆن و 609 ملیار 639 ملیۆن و 162 هەزار دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە.
 
لەدواى ساڵى 2021ـەوە یەکەمجارە یاساى بودجە لە عێراق پەسند بکرێت کە ئەو کات قەبارەکەى 129 تریلیۆن و 993 ملیار دینار بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە کۆبوونەوەکە.

سوودانی بەڵێنی بە میری ئێزدییان دا سەردانی لالش و کەمپی ئاوارەکان بکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق و میری کوردانی ئێزدی کۆبوونەوە و باسیان لە دۆخی کوردانی ئێزدی و دۆسیەی ئاوارەکان کرد. راوێژکارێکی سەرۆکوەزیران دەڵێت، میری ئێزدیان داوای لە سوودانی کرد سەردانی لالش و کەمپی ئاوارەکان بکات و ئەویش داواکەی قبوڵ کرد.