دانیشتنی دادگەی فیدراڵی لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا

24-05-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
باڵەخانەی دادگەی فیدراڵیی عێراق
باڵەخانەی دادگەی فیدراڵیی عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دانیشتنی دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵای سەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بۆ 30-5-2023 دواخرا.   

 

سکاڵاکە بە ناوى سروە عەبدولواحید، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق پێشکێشکراوە، دوای ئەوەى لەگەڵ سێ سکاڵاى دیکەدا یەکخران کە لە لایەن یوسف محەممەد، سەرۆکى پێشووى پەرلەمانی کوردستان؛ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جووڵانەوەى نەوەى نوێ و کاوە عەبدولقادر، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان پێشکێش کرابوون.
 
ئەگەرچی پێش ساڵی 2020 سکاڵاکان دژی هەرێمی کوردستان لە دادگەی فیدراڵیی عێراق زۆر کەم بوون، بەڵام ماوەی دوو ساڵە 26 سکاڵا دژی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون؛ لەو ژمارەیە 18یان هاونیشتمانییان دژى دامەزراوەکانی هەرێمى کوردستان تۆماریان کردوون و هەشتیشان هاووڵاتییانی عەرەب دژى هەرێمى کوردستان تۆماریان کردوون.   

 

هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، دادگەی فیدراڵیی عێراق چاوەڕوانی ئەوەیە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە رووی هونەرییەوە وەڵامیان بداتەوە لەوەی ئەگەر "نادەستووریبوونی" درێژکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان راگەیێندرا دەتوانن بابەتی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حەسسان (یەکەمی لای راست) لەکاتى یاوەریکردنى سوودانى بۆ ناوەندى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرژمێری لە وەزارەتى پلاندانان، وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

نوێنەرى سکرتێرى UN بۆ عێراق: سەرژمێرى گەرەنتیی دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهاتە

نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، سەرژمێرى هەنگاوى گرنگە بۆ داهاتووى عێراق و گەرەنتیی ماف و گەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا.