ئەو ژنە 'دەرۆزەکەر'ـەی لە بەغدا 500 ملیۆن دینار لە ماڵەکەی دۆزرایەوە کوڕەکانی عەمید و پزیشکن

23-12-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
500 ملیۆن دینار لە ماڵی ژنێکی دەرۆزەکەر لە بەغدا دۆزرایەوە
500 ملیۆن دینار لە ماڵی ژنێکی دەرۆزەکەر لە بەغدا دۆزرایەوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە گەڕەکی حورییەی شاری بەغدا لە ماڵی ژنێکدا 500 ملیۆن دینار دەدۆزرێتەوە، هێزە ئەمنییەکان دەڵێن کە دەرۆزەکەر بووە و لەدوای گیان لەدەستدانی پارەکە دۆزراوەتەوە. رووداو بەدواداچوونی کردووە دەرکەوتووە دوو کوڕی هەیە یەکێکیان پزیشکە و ئەوی دیکە ئەفسەرە بە پلەی عەمید.

ماڵی ژنەکە تەنیا ژوورێکی بچووکی بێسەروبەرە، ساڵانێکی زۆرە شوێنی ژیان و مانەوەیەتی، چیرۆکی پارەکانی ئەو ژنە هەر زوو لە هەموو لایەک بڵاوکرایەوە.

سەعد دەراجی موختاری گەڕەکەکەیە زیاتر لە 20 ساڵە ئەو ژنە دەناسێت باسی ژیان و چۆنیەتی ئاشکراکردنی ئەو پارەیەی بۆ رووداو کرد کە دوای مردنی ژنەکە ئاشکرابوو. 

سەعد دەراجی دەڵێت، "ئەم ژنە 20 ساڵە لێرە دەژی، خەڵک خێری پێ دەکرد، پێش چوار رۆژ دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و بردیانە نەخۆشخانە، شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا، برایەک و خوشکێکی هاتن تا تەرمەکەی ببەن بۆ ئەوەی بینێژن، نزیکەی 7 گونییە پارەیان دۆزییەوە خستیان نێو ئۆتۆمبێلەکە و من پەیوەندیم بە هێزە ئەمنیەکانەوە کرد، هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە ئێرە، گوتیان، دەبێت کوڕەکەی بێت، بەڵام کوڕەکەی نەهات گونییە پارەکانیان هەڵگرت و بردیان بۆ بنکەی پۆلیس." 

دراوسێکانی شۆک بوونە و باوەڕ بەوە ناکەن ئەو ژنە ئەو پارە زۆرەی هەبووبێت، وەکو دەڵێن نەیان بینیوە بچێتە سەر شەقامەکان و پارە کۆبکاتەوە، ئەوەی هەبووە دراوسێ و دەوروبەرەکەی پارەیان پێداوە.

ئەزهەر جاسم، دراوسێی ژنەکەیە باسی لەوەکرد، "بەو دوایانە زۆر نەخۆشبوو، خوێن لە قاچەکانی دەهات چونکە برینبوو، نەخۆشی شەکرەشی هەبوو، بینینی کەمبوو بوەوە ، کاتێک هەواڵی مردنیم بیست و گوتیان ئەو بڕە پارە زۆرە دۆزراوەتەوە لە ماڵەکەی کە 500 ملیۆن دینارە، گوتم ئەوە زۆر ئەستەمە شتی وای نابێت، راستە ئێمە هاوکاریمان دەکرد و پارەمان پێی دەدا لەبەر تەمەن و دۆخەکەی، بەڵام هەر هەزار یان دوو هەزارێکمان پێی دەدا، باشە مانگانە چەند کۆ دەکەیتەوە تاوەکو بگاتە ئەو رێژەیە."

بەپێی بەدواداچوونی رووداو ئەو ژنە دوو کوڕی هەیە، یەکێکیان ئەفسەرە بە پلەی عەمید و ئەوەی دیکەشی پزیشکە، سەرباری ئەوەی چەندین جار داوایان لێکردووە بەڵام ئامادە نەبووە ماڵەکەی جێبهێڵێت و بچێت لەگەڵیان بژی، سەرباری ئەوەی چەندین جار داویان لێکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حەسسان (یەکەمی لای راست) لەکاتى یاوەریکردنى سوودانى بۆ ناوەندى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرژمێری لە وەزارەتى پلاندانان، وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

نوێنەرى سکرتێرى UN بۆ عێراق: سەرژمێرى گەرەنتیی دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهاتە

نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، سەرژمێرى هەنگاوى گرنگە بۆ داهاتووى عێراق و گەرەنتیی ماف و گەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا.