رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى پەروەردەى عێراق وانەى "پەروەردەى رەوشت" دەخاتە سیستمى خوێندنییەوە، کە لە پۆلی یەکى سەرەتایی تاوەکو شەشى ئامادەیی خوێندنگەکانى سنوورى دەسەڵاتى حکومەتى ناوەندى دەخوێندرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ى شوباتى 2020 عەلی حەمید دلێمى، وەزیرى پەروەردەى عێراق رایگەیاند؛ وەزارەتەکەى سەرقاڵى داڕشتنى کتێبى وانەى "پەروەردەى رەوشت"ە، کە لە پۆلی یەکى سەرەتایی تاوەکو شەشى ئامادەیی دەخوێندرێت.
ئەو لێدوانەى وەزیرى پەروەردەى عێراق لە میانى کۆبوونەوەیدا بوو لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانى پەروەردە لە دیوانى وەزارەتەکەى لە بەغداى پایتەخت.
لەبەیاننامەیەکدا وەزیرى پەروەردەى عێراق ئاماژەى بە ناوەڕۆکى ئەو وانەیە کردووە و دەڵێت: "ئەو کتێبە گرنگى بە بەها و نموونە رەوشتییەکان دەدات لە نێو کۆمەڵگە بە مەبەستى چەسپاندنیان".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ