جەمال کۆچەر: کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران کاتی زۆری ناوێت

23-11-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەیزرانی عێراق.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەیزرانی عێراق.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
محەممەد شیاع سوودانی، لە وەڵامی نوسراوێکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان جگە لە پارتی، رەزامەندی نیشانداوە، راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابین بکریت بەو مەرجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان داتای فەرمانبەران بداتە حکومەتی فیدراڵی.
 
حکومەتی عێراق بەگوتەی خۆی، داتای فەرمانبەرانی بۆ جێگیرکردن و دابینکردنی مووچە بۆ سەر هەژمارەکانیان پێویستە.
 
جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "زۆر سوپاسی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین کە دەڵێت لارییان نییە. دوو خاڵ تێیدا هاتووە، خاڵی یەکەم ئەوەیە هەرێم داتای فەرمانبەران رادەست بکات تاوەکو موچەکانیان بدرێت و بچێتە سەر هەژماری بانکیی خۆیان. خاڵی دووەم دەڵێت، ئەو پارەیە لە بەشی هەرێم دەدەین هەرێمیش نەیگوتووە لە بەشی من مەیدە. کردنەوەی هەژماری بانکیش بۆ فەرمانبەران کاتی زۆری ناوێت، ئەگەر سەیر بکەیت لەو ماوە کەمەی دۆلار گران و هەرزان بوو سەدان هەزار کارت دەرکراون، خەڵک چوون دەریان کردووە، ئەوەش دەتوانرێت دەربکرێت، تەنیا هەژمارێکە دەکرێتەوە".
 
بەپێی نوسراوەکە، پارەدارکردنی مووچەکە لە چوارچێوەی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت لە یاسای بودجەی عێراق، لەگەڵ رەچاوکردنی ئەوەی لە ئەستۆی هەرێمی کوردستانە، بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی.
 
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "دەبێت بۆ ساڵی داهاتوو بەتەواوەتی بیر لە بابەتی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە، ئیدی دەبێت بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا چارەسەری کێشەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت لەو قەیرانە داراییەی هەیەتی، بەو مەرجەی مامەڵەیەکی روون و ئاشکرا هەبێت لەلایەنی کوردییەوە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی".
 
نووسراوەکەی سوودانی لە وەڵامی نووسراوێکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانە جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراقیان کرد و تێیدا داوایان کرد، هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق، راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات لە رێگەی بانکی بازرگانیی عێراق TBI کە لقی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەیە.
 
سوودانی لە وەڵامی ئەو نووسراوەدا دەڵێت، لاری نییە لە پێشنیازەکانی ئەو نووسراوە بەمشێوەیە:
 
یەکەم: حکومەتی هەرێمی کوردستان داتای فەرمانبەران بداتە حکومەتی فیدراڵی بۆ جێگیرکردنی مووچەکانیان و راستەوخۆی ناردنی مووچەکەیان بۆ سەر هەژمارەکانیان.
 
دووەم: پارەدارکردنی مووچەکە لە چوارچێوەی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت لە یاسای بودجەی فیدراڵی، وەک ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتووە کە پەرلەمان پەسندی کردووە لەگەڵ رەچاوکردنی ئەوەی لە ئەستۆی هەرێمی کوردستانە، بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی.
 
هەریەک لە هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو، سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری واژۆیان لەسەر یاداشتەکە کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حەسسان (یەکەمی لای راست) لەکاتى یاوەریکردنى سوودانى بۆ ناوەندى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرژمێری لە وەزارەتى پلاندانان، وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

نوێنەرى سکرتێرى UN بۆ عێراق: سەرژمێرى گەرەنتیی دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهاتە

نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، سەرژمێرى هەنگاوى گرنگە بۆ داهاتووى عێراق و گەرەنتیی ماف و گەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا.