شاندێکى عێراق بە سەرۆکایەتیی سەرۆککۆمار بەشداریى کۆنگرەى UN بۆ ئاو دەکات

20-03-2023
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شاندێکى عێراق بە سەرۆکایەتیى لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق سەردانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەکات بە مەبەستى بەشداریکردن لە کۆنفرانسى 2023ى ئاوى نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لە شارى نیویۆرکى ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.
 
رۆژی 20ى ئادارى 2023 خالید شمال، گوتەبێژى وەزارەتى سەرچاوەکانی ئاوى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "سەرۆککۆمارى عێراق و شاندەکەى یاوەرى، بە مەبەستى بەشداریکردن لەو کۆنفرانسەدا، ئەمڕۆ گەشت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەکەن."
 
نوێنەرانى حکومەت، دامەزراوە، بانک، کۆمپانیا، رێکخراوە ناحکومییەکانى جیهان بەشداریى کۆنفرانسى 2023ى ئاوى نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، کە رۆژانى 22 تاوەکو 24ى ئادار دەخایێنێت.
 
گوتەبێژى وەزارەتى سەرچاوەکانی ئاوى عێراق گوتى، "عەلى رازى، بەڕێوەبەرى گشتیى دەستەى کۆگاکانی ئاو و بەنداوەکان و حاتەم تەمیمى، بەڕێوەبەرى گشتى ناوەندى نیشتمانى بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان وەکو نوێنەرى وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق یاوەریى سەرۆککۆمار دەکەن بۆ بەشداریکردن لەو کۆنفراسەدا."
 
لەو کۆنفرانسەدا پرسەکانى وشکەساڵى، قەیرانى ئاو، پیسبوونى ئاو و کێشەکانى دیکەى پەیوەندیدار بە پرسى ئاو لە جیهان تاوتوێ دەکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

سوودانی و بلینکن جەخت لە پێویستیی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە دەکەنەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیان لە پێویستیی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان کردەوە؛ هەروەها باسیان لە دۆخی لوبنانیش کرد