چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە سەرۆککۆماری عێراق واژۆ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بکات

18-06-2023
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن بودجەی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەڵێت، ئەم هەفتەیە سەرۆککۆمار واژۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی  2023، 2024 و 2025 دەکات. 
 
سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەمڕۆ (یەکشەممە، 18-06-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەم هەفتەیە د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق واژۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی دەکات"؛  دواتر یاساکە دەنێردرێت بۆ ئەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوبکرێتەوە. 
 
رۆژی هەینی 16-6-2023، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوتی، "یاسای بودجەی ساڵی 2023ـی لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە نێردراوە و گەیشتووەتە سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ واژۆکردنی".
 
سەرۆککۆماری عێراق دەبێت لە ماوەی 15 رۆژدا واژۆ لەسەر یاسای بودجەی عێراق بکات بۆ ئەوەی دواتر لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوبکرێتەوە و بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 
 
دوای پێنج رۆژ لە گفتوگۆی بەردەوام، بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە 12-6-2023 پەرلەمانتارانی عێراق دەنگیان بە سەرجەم مادەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 دا. 
 
قەبارەی بودجە بۆ هەر ساڵێک نزیکەی 199 تریلیۆن دینارە و ساڵانە 16 تریلیۆن دیناریش لەو بڕە، پشکى هەرێمى کوردستانە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازگەی شێراوە لە رێگەی هەولێر بە ئاراستەی کەرکووک.

میقداد میری: سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێ

میقداد میری، گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان رایگەیاند، سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەنێو شارەکاندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.