هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت: هەڵبژاردنی پەرلەمان بە یاساکەی ئێستا دەکرێت

10-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
کەسێک لەدوای دەنگدان پەنجەی مۆر دەکات. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
کەسێک لەدوای دەنگدان پەنجەی مۆر دەکات. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنى دەوڵەت بڕیاری دا هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بە گوێرەى ئەو یاسایە بکرێت کە ئێستا هەیە بەبێ ئەوەى هەموار بکرێتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ى نیسان، هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت لە کۆشکى حکومی لە ناوچەى سەوزى بەغدا کۆبوونەوە و راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، بەشدارانى کۆبوونەوەى هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت، رێککەوتوون هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بەگوێرەى ئەو یاسایە بکرێت کە ئێستا هەیە بەبێ ئەوەى هەموار بکرێتەوە.
 
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنى دەوڵەت داواى لە گەلى عێراق کرد ئەو مافە دەستوورییە بقۆزنەوە بۆ دیاریکردنى نوێنەرانیان.
 
یاسای هەڵبژاردنى پەرلەمان و ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق لە ساڵى 2023 لە پەرلەمان هەموار کرا. عێراقى کردووە بە 18 بازنەى هەڵبژاردن و بە سیستمى سانتلیگۆى 1.7 دەنگى براوەکان هەژمار دەکرێت، لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنى ساڵى 2021 عێراق دابەشکرابوو بۆ 83 بازنە.
 
ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، رۆژى 11 تشرینى دووەمى ئەم ساڵى دیاریکردووە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى خولى نوێى پەرلەمان.
 
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو هاوپەیمانێتییە تاوتوێى دۆخى ئابوورى و دارایی عێراقیان کردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەر ئاڵنگارییەک کە ئەگەر هەیە بەهۆى نزمبوونەوەى نرخى نەوت دروست ببێت و چارەسەرى دروست و بەردەوامى بۆ بدۆزرێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردنێکی پێشووی عێراق. وێنە: ئەرشیف

رەشنووسى خشتەى کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن؛ بانگەشە 30 رۆژە

بەگوێرەى رەشنووسى خشتەى کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، بانگەشەکە 30 رۆژ دەبێت و ئامێرەکانى دەنگدان دەبرێنە کۆریاى باشوور بۆ چاککردنەوەیان. تاوەکو 7ى ئاب لیستى بەربژێران ئامادە دەبێت. هەروەها بەر لە هەڵبژاردن سێ دەنگدانى ئەزموونى دەکرێت.