لیژنەى ئاسایش و بەرگری پێشنیاز دەکات زیاتر لە 7000 چەکدار لە بودجەدا جێگەیان بکرێتەوە

18-05-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن بودجەی عێراق
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ

لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق پێشنیاز دەکات چەکدارانى دوو گرووپى دیکە لە بودجەدا جێگەیان بکرێتەوە، کە دوو هێزى زۆرینە سوننە و شیعەن و ژمارەیان زیاتر لە 7000 چەکدارە.
 
بەگوێرەى نووسراوێکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق، کە 17ـی ئایارى 2023، ئاڕاستەى لیژنەى دارایی کردووە، داوا دەکات دوو گرووپى دیکەى چەکداری لەنێو بودجە جێگەیان بکرێتەوە، کە بریتین لە حەشدى بەرگرى سەر بە وەزارەتى بەرگرى و چەکدارانى ئەنجوومەنى رابوون، کە ماوەى 10 ساڵە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆدا هەیە.
 
رۆژی 17ـی ئایارى 2023، وەعد قەدۆ، ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند "هێزى حەشدی بەرگرى لە ساڵى 2014 وەک خۆبەخش چوونەتە نێو سوپاى عێراق بۆ پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییەى بەهۆى هاتنی داعش و  هەڵاتنى سەربازانى سوپاوە دروست بوو، کە ژمارەیان زیاتر لە دوو هەزار چەکدارە و ماوەى حەوت ساڵە مووچەیان وەرنەگرتووە".
 
وەعد قەدۆ گوتیشى "پێشنیازکراوە لە دواى جێگیرکردنى چەکدارانى حەشدی بەرگرى لە بودجەدا، راژەکانیان لە وەزارەتى بەرگرییەوە بگوازرێتەوە سەر دەستەى حەشدی شەعبی".
 
زۆربەی چەکدارەکانی حەشدى بەرگرى، شیعەن و لە دەوروبەرى بەغدا بەتایبەتی لە باکوورى ئەو شارە جێگیربوون و فەرمانى کارگێڕى دامەزراندنیان لەلایەن وەزارەتى بەرگرییەوە بۆ دەرکراوە، بەڵام لە بودجەدا جێگەیان نەکراوەتەوە.
 
وەعد قەدۆ گوتى "هەرچى چەکدارانى ئەنجوومەنى رابوونە، ژمارەیان پێنج هەزار و 699 چەکدارە و لە ساڵى 2015 حەیدەر عەبادى، سەرۆکوەزیرانى ئەوکاتی عێراق مووچەکەیانى لە 500 هەزار دینارەوە، کەمکردەوە بۆ 250 هەزار دینار، کە زیاتر لە 10 ساڵە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆ هەیە و لەدواى ئەوەى دەکرێنە هەمیشەیی، مووچەکانیان دەبێتە 500 هەزار دینار".
 
چەکدارانى ئەنجوومەنى رابوون زۆرینەیان سوننەن، ساڵى 2007 بۆ شەڕکردن لە دژى رێکخراوى قاعیدە پێکهێندران.
 
لە پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیى عێراقدا، زیاتر لە 113 هەزار کارمەندى هێزەى ئەمنییەکانى سوپا، وەزارەتى ناوخۆ، حەشدی شەعبی جێگەیان کراوەتەوە، کە دامەزرێندراون یان لە گرێبەستەوە دەکرێنە هەمیشەیی، بە زیادکردنى ئەو 7 هەزار چەکدارەش، تێکڕاى ژمارەى کارمەندانى هێزە ئەمنییەکان کە دادەمەزرێندرێن، دەگاتە زیاتر لە 120 هەزار کەس.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش. وێنە: ئەرشیڤ

ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق دەگۆڕدرێت

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق بدرێت. بەگوێرەی پێنتاگۆن، ئەرکی هاوپەیمانییەکە لە سەربازییەوە بۆ هاوبەشییەکی ئەمنیی دووقۆڵی دەگۆڕدرێت