وەزارەتی نەوتی عێراق لە رێگەی رووداوەوە وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

17-07-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
وێنەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و لۆگۆی وەزارەتی نەوتی عێراق
وێنەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و لۆگۆی وەزارەتی نەوتی عێراق
A+ A-
 
رووداو - بەغدا
 
وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی سەرۆککۆماری تورکیا دەداتەوە و رەتیدەکاتەوە هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و دەڵێت، "یەک دید و بۆچوونمان هەیە."
 
وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان وەڵامی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەداتەوە کە رایگەیاندبوو، ئەوان بۆ وەرگرتنی نەوتی عێراق هیچ کێشەیەکیان نییە، بەڵکو لە نێوخۆی ئەو وڵاتە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کێشەیان هەیە. وەزارەتی نەوتی عێراق رەتیدەکاتەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان هیچ کێشەکیان لەوبارەیەوە هەبێت و دەڵێت، یەک دید و بۆچوونیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان هەیە.
 
باسم محەمەد خزەیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان بە رووداوی راگەیاند، "نەخێر، هیچ کێشەیەکی سیاسیمان نییە، ئێمە و حکومەتی هەرێمی کوردستان یەک دید و بۆچوونمان هەیە بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی."
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بەرپرسانی عێراق کەوتووە، تورکیا لەبەر ئەوە نایەوێت هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە تاوەکو عێراق لەو مافەی خۆی خۆش ببێت کە دادگە سەپاندویەتی بەسەریاندا، ئەویش پێبژاردنی 1.4 ملیار دۆلارە بە عێراق.
 
محەممەد بەلداوی، سەرۆکی لیژنەی پلانی ستراتیژی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، "ئەمڕۆ کێشەکە پەیوەندیی بە لایەنی تورکیاوە هەیە، لەبەر ئەوەی رەتیدەکاتەوە حکومەتی عێراق دەست بە فرۆشتنی نەوت بکاتەوە لە رێگەی تورکیاوە، ئامانجی ئەوەیە حکومەتی عێراق خۆش ببێت لەو مافەی کە دادگە پێبژاردنی سەپاندووە بەسەر تورکیادا، چونکە یاسای پێشێل کردووە."
 
ئێستا عێراق دەستی بە فرۆشتنی نەوتی کەرکووک کردووەتەوە لە رێگەی بەسرەوە، بەشێکی نەوتی هەرێمی کوردستانیش بەکاردەهێنێت بۆ جێگرەوەی ئەو نەوتەی کەرکووک لە پاڵاوگەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حەسسان (یەکەمی لای راست) لەکاتى یاوەریکردنى سوودانى بۆ ناوەندى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرژمێری لە وەزارەتى پلاندانان، وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

نوێنەرى سکرتێرى UN بۆ عێراق: سەرژمێرى گەرەنتیی دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهاتە

نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، سەرژمێرى هەنگاوى گرنگە بۆ داهاتووى عێراق و گەرەنتیی ماف و گەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا.