باربارا لیف: عێراقییەکان پێیانگوتم پێویستە دەنگی سەدر ببیسترێت

15-09-2022
بژار حەکیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە هەفتەی رابردوو سەردانی بەغدا و هەولێری کرد، گوتی: "لە هەموو گفتوگۆ ئاشکرا و نهێنییەکان"یدا بە سەرکردە سیاسیەکانی عێراقی گوتووە کە پێویستە "دەست بە گفتوگۆی گشتگیر بکەن" و "خواست و هیوای هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەبەرچاوبگرن،" ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمریکا "هیچ هەڵوێستێک"ی لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەخت لە عێراق نییە و "پێویستە لە لایەن سەرکردە عێراقییەکانەوە بڕیاری لەسەر بدرێت." 
 
لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە دووبەی پرسیار لە یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کرا کە لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق چ راسپاردەیەکی لەبارەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بە لایەنە عێراقییەکان داوە، لە وەڵامدا باربارا لیف گوتی، ئەمریکا "رێنمایی، رێنموونی یان بۆچوون لەبارەی هیچ سەرکردەیەکی سیاسی بە دیاریکراوی" نادات. 
 
گوتیشی، ئەوە پرسێکی "تەواو عێراقییە کە لەنێو عێراقدا روودەدات، دەبێت هەر بەو شێوەیەش بێت،" بەڵام ئاماژەی بەوە کرد هەموو ئەو عێراقیانەی کە چاوی پێکەوتوون، پێیانگوتووە کە "ئەم دۆخە ناکرێت بەردەوام بێت، چونکە سەدر نوێنەرایەتی بەشێکی گرنگی خەڵکی عێراق دەکات و پێویستە دەنگی ببیسترێت."
 
ئەو خانمە دیپلۆماتە ئەمریکییە گوتیشی: "ئەوەی کە من بە نهێنی و بە ئاشکرا باسمکرد ئەوە بوو کە سەرکردەکانی عێراق، لە سەرووی هەموو شتێکەوە، خۆیان لە شۆڕبوونەوە بۆ نێو تووندوتیژی بەدووربگرن."
 
باربارا لیف جەختی کردەوە کە "عێراقییەکان خۆیان بە منیانگوت کە چەند گرنگە دەنگی سەید موقتەدا سەدر ببیسترێت، ئەوەش شتێکە دڵنیام سەرکردە سیاسییەکانی عێراق توانای تەواویان هەیە بۆ ئەنجامدانی."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازگەی شێراوە لە رێگەی هەولێر بە ئاراستەی کەرکووک.

میقداد میری: سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێ

میقداد میری، گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان رایگەیاند، سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەنێو شارەکاندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.