رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانى عێراق میوانداریى 60 نوێنەرى پەرلەمانى عەرەبی دەکات بۆ چەند کۆبوونەوەیەک کە یەکێکیان تایبەتە بە ژیریی دەستکرد، کە ماوەى سێ رۆژ دەخایێنێت.
کۆبوونەوەکانى شەممە 19ـی نیسان لە ناو باڵەخانەى پەرلەمانى عێراق دەستپێدەکات و تاوەکو 21ـی نیسان بەردەوام دەبێت.
ئەو کۆبوونەوانە بەشێکن لە کۆبوونەوەى پەرلەمانى عەرەبی و لیژنە هەمیشەییەکانى.
دارا سێکانیانى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "ئەو کۆبوونەوەیە خولییە و هەرجارە و لە پایتەختى وڵاتێکى عەرەبی دەکرێت، نوێنەرانى پەرلەمانى عێراقیش بەشدار دەبن".
بە گوێرەى راگەیێنراوێکى پەرلەمانى عێراق، 60 نوێنەرى پەرلەمانى وڵاتانى عەرەبی لە کۆبوونەوەیەک ئامادە دەبن بۆ تاوتوێکردنى ئامرازەکانى ژیریى دەستکرد لە کارى پەرلەمانیدا.
جگە لەو 60 نوێنەرەى پەرلەمانى عەرەبی، محەممەد یەماحى، سەرۆکى ئەو پەرلەمانە ئامادە دەبێت.
چوار لیژنەى هەمیشەییەکەى پەرلەمانى عەرەبی لە 21ـی نیسان کۆدەبنەوە، ئەوە یەکەم کۆبوونەوەیە کە ئەم ساڵ ئەنجامى بدەن.
پەرلەمانى عەرەبی ساڵى 2005 دامەزراوە وەک باڵى یاسادانانی کۆمکارى عەرەبی، 88 ئەندامى هەیە کە ئەندامى پەرلەمانى وڵاتەکانیانن و هەر وڵاتێکى ئەندامى کۆمارەکە دوو نوێنەرى لەو پەرلەمانە هەیە .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ