رووداو دیجیتاڵ
گەشتیارێک لە یەکێک لە دەروازە سنوورییەکانى نێوان عێراق و ئێران دەستگیر دەکرێت، کە زیاتر لە چوار هەزار حەبى هۆشبەرى لە ئامێرێکى کۆسەرەدا شاردووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینى 18ـی نیسانى 2025، دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق لە راگەیێنراوێکدا دەستگیرکردنى ئەو کەسەى راگەیاند.
ئەو کەسە لە دەروازەى سنوورى شەملاچە دەستگیر کراوە، کە لە نێوان پارێزگاى بەسرە و پارێزگای خوزستانی کۆمارى ئیسلامیى ئێرانە.
دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق رایگەیاند: "ئەو کەسە بیانییە و چوار هەزار و 575 حەبى هۆشبەرى لە ئامێرى کۆسەرەدا شاردووەتەوە بۆ ئەوەى دزەی پێ بکات بۆ ناو خاکی عێراق."
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی عێراق، لە دوو مانگى سەرەتاى ئەم ساڵدا، زیاتر لە یەک تۆن و 750 کیلۆگرام لە سەرجەم جۆرەکانی مادەی هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیراوە و نزیکەی دوو هەزار تۆمەتباری بەکارهێنان و بازرگانی بەو مادانە دەستگیرکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ