رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسى فیدراڵى عێراق دەستگیرکردنى دوو کارمەندى ژنى ناوەندێکى جوانکاریى بەغداى راگەیاند، بە تۆمەتى ئەوەى بەنهێنى وێنەى ئەو ژنانەیان گرتووە، کە سەردانى ناوەندەکەیان کردووە، دواتر هەڕەشەیان لێ کردوون.
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، هێزێکى لیواى شەش بە هاوکاریى بەڕێوەبەرایەتى بنبڕکردنى تاوانى رێکخراو، ئەو دوو ژنەیان دەستگیرکردووە، کە لە ناوەندێکى جوانکاریی باشوورى خۆرئاواى بەغدا کاریان کردووە.
پۆلیسی فیدراڵى ئاماژەى بەوەداوە، ئەو دوو ژنە کامێراى نهێنییان لە گەرماوى ناوەندەکە داناوە و لەو رێگەیەوە وێنەى ئەو ژنانەیان گرتووە، کە چوونەتە نێو گەرماوەکەوە، دواتر وێنەکانیان وەک هەڕەشەیەک بەکارهێناوە بۆ وەرگرتنى پارە لێیان.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، دەست بەسەر ئامێرى (DVR) و کامێراى واى فایدا گیراوە، کە لە وێنەگرتنەکاندا بەکارهێندراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ