نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9.1.2024، دڵشاد شەهاب بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و بەشداری لە کۆبوونەوەی لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق (ئیدارەی دەوڵەت) دەکات.
 
دڵشاد شەهاب گوتی: "بڕیارە سەرۆک نێچیرڤان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانیش بە جیا کۆببێتەوە."
 
ئەمڕۆ  پێنجشەممە، 9ى کانوونى  دووەمى 2024، ئەبوو میساق مەسارى، ئەندامى مەکتەبی سیاسی رێکخراوى بەدر، کە یەکێکە لە پێکهێنەرانى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "بڕیارە سەرەتاى هەفتە داهاتوو هاوپەیمانى بەڕێوەبردنى دەوڵەت بە ئامادەبوونى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران کۆببێتەوە."
 
ئەبومیساق مەسارى گوتى: "بڕیارە رۆژى یەکشەممەى داهاتوو (12ى کانوونى دووەم)  کۆبوونەوەکە بکرێت، هەرچەندە هەندێک لە سەرکردەکان داوایان کردووە کۆبوونەوەکە پێش بخرێت بۆ رۆژى شەممە."
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مانگی نیسانی 2024دا، دوو جار سەردانی بەغدای کردووە، یەکەمیان لە پێنجی مانگ و دووەمیان لە رۆژانی 27 و 28ـی هەمان مانگ بوو.
 
نێچیرڤان بارزانی لەو سەردانانەیدا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەت و سەرۆکی حیزبەکان و کەسایەتییە سیاسییە دیارەکان کۆبووەوە.
 
چەندین دۆسیەی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێکران، لە کاتێکدا سەرکردە دیارەکانی عێراق جەختیان لەسەر گرنگی سەردانەکە کردەوە و رایانگەیاند، کرانەوەیەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.
 
یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو. دوای ئەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم کۆبووەوە، پاشان لەگەڵ عەبدوللـەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.
 
دواتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەتی نیشتمانی کۆبووەوە، پاشان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و دواتر لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدر و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم و موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی حیزبی سیادە.
 
هەروەها نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە عێراقییەکانیش کۆبووەوە، لەوانە سابت عەباسی، سەرۆکی هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشوو و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر و عەبدولسادە فەریجی، ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی نەهجی نیشتمانی عێراقی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمین عەزیز کوردە و لەسەر پشکى یەکێتى ئەو پۆستەى وەرگرتووە

لە عێراق یەکەم فەرمانی ساڵى نوێ بۆ دەستبەکاربوونى کوردێک دەرچوو

یەکەم فەرمانى ساڵى نوێى ئەمیندارێتى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بۆ دەستبەکاربوونى بەرپرسێکى کورد دەرچووە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین، کە زیاتر لە هەشت مانگە بە وەکالەت پۆستەکەى بەڕێوەدەبات.