لە بەغدا ژنێک بە هاوکاریی کەسێک هاوژینەکەی دەکوژێت و دوای ساڵێک تۆمەتبارەکە دەستگیر دەکرێت

20-10-2023
هەستیار قادر
تۆمەتبارەکە لە کاتی دووبارەکردنەوەی شێوازی تاوانەکەدا.
تۆمەتبارەکە لە کاتی دووبارەکردنەوەی شێوازی تاوانەکەدا.
نیشانەکردن بەغدا تاوانەکانی کوشتن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە بەغدا کەسێک بە هاوکاریی ژنێک، هاوژینی ژنەکە دەکوژێت و پۆلیسیش دوای دەستگیرکردنی، شێوازی ئەنجامدانی تاوانەکە بە تۆمەتبارەکە دووبارە دەکاتەوە. بەپێی دانپێدانانی تۆمەتبار، پێشووتریش هەوڵی کوشتنی پیاوەکەی دابوو، کۆتا جار لەناو ماڵەکەی خۆیدا کوشتی و هەڵهات. 
 
بەگوێرەى لێکۆڵینەوەکانى بەڕێوەبەرایەتى بنبڕکردنى تاوانى بەغدا، تاوانەکە لە ساڵی 2022 روویداوە، تۆمەتبارەکە لەگەڵ هاوژینی قوربانییەکە رێککەوتووە کە لە دەرگەى پشتەوەى ماڵەکە بچێتە ژوورەوە. لەکاتی چوونە ژوورەوە، تۆمەتبارەکە لە شرینیی خەودا چوار گولـلە دەنێت بە پیاوەکەوە، دواتر دەمانچەکەى فڕێداوەتە سەر جێگەى خەوتنی کوژراوەکە.
 
بەڕێوەبەرایەتیى بنبڕکردنى تاوانى بەغدا ساتی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بڵاودەکاتەوە، شێوازی ئەنجامدانی تاوانەکەی ئاشکراکردووە و تۆمەتبارەکە جارێکی دیکە شێوازی ئەنجامدانی تاوانەکە بۆ هێزە ئەمنییەکان دووبارە دەکاتەوە.
 
لێکۆڵەرێک لە رووداوەکە پرسیار لە تۆمەتبارەکە دەکات و دەڵێت: دواى رووداوەکە پەیوەندیت بە ژنى کوژراوەکەوە کردووە؟ بە تەلەفۆن، یان بە هەر شتێکى دیکە؟
 
تۆمەتبارەکە: بەڵێ گەورەم، یەک دوو رۆژ دواتر قسەم لەگەڵ کرد، چونکە بەهۆى رووداوەکە خەڵکی لێ بوو، نەمدەتوانى قسەى لەگەڵ بکەم 
 
لێکۆڵەر دواتر گوتە لە ژنی قوربانییەکە وەردەگرێت و لێی دەپرسێت، یەکەم هەوڵت سەرکەوتوو نەبوو؟ ژنى کوژراوەکە دەڵێت، بەڵێ گەورەم.
 
لێکۆڵەر: چەند دواى یەکەم هەوڵى کوشتن، پەیوەندیتان کرد؟
 
ژنى کوژراوەکە: نۆ مانگى پێچوو.
 
لێکۆڵەر: لەسەر چى رێککەوتن؟
 
ژنى کوژراوەکە: رێککەوتین کە لە دەرگەوە بێتە ژوورەوە و بیکوژێت.
 
لێکۆڵەر: تۆ دەرگەت بۆ کردەوە بێتە ژوورەوە؟
 
ژنى کوژراوەکە: بەڵێ 
  
لێکۆڵەر: چۆن ئەو کوڕەت ناسى، چى پەیوەندییەکی بە هاوژینەکەتەوە هەبوو. 
 
ژنى کوژراوەکە: کوڕى پوورمە، پەیوەندیى خۆشەویستیمان هەبوو، 10 جار هاتە خوازبێنیم، کەسوکارەکەم رازى نەبوون شووى پێ بکەم.
 
بە گوتەى ژنەکە لەدواى نوێژى بەیانى زانیویێتی کە هاوژینەکەى کوژراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە