بەغدا و هەولێر لیژنەى هاوبەش بۆ گواستنەوەى میلاکى خوێندنى کوردى پێکدەهێنن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەردوو وەزارەتى پەروەردەى هەرێمى کوردستان و عێراق، لیژنەیەکى هاوبەش پێکدەھێنن بۆ گواستنەوەى میلاکى مامۆستایان و فەرمانبەرانى خوێندنى کوردى بۆ سەر بەغدا.
 
پێکهێنانى ئەو لیژنە هاوبەشە لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیارى لێدراوە، کە پێنجشەممە 9ى کانوونى دووەمى 2025 لەنێوان ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئیبراهیم جبوورى، وەزیرى پەروەرەى عێراق لە بەغدا کراوە.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى وەزارەتى پەروەردەى عێراق، بڕیار دراوە بە جیا و پێکەوە لیژنە پێکبهێنن، یەکێک لە ئامانجەکانیش بەرزکردنەوەى کۆنووسى کۆبوونەوەکەیان بووە لەبارەى جێبەجێکردنى بڕگەیەکى کارنامەى حکومەتى عێراق بۆ سەرۆکوەزیران، کە تایبەتە بە گواستنەوەى میلاکى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە ناوچە کوردستانییەکان بۆ سەر بەغدا.
 
رەئوف سەعدوڵڵا، سەرپەرشتیاری یەکەمی بنەڕەتی و باخچەی منداڵانی کەرکووک لە خوێندنى کوردیى شارەکە بە رووداوی رایگەیاند، ئەو لیژنەیە تازە پێکهێندراوە، راسپاردە بەرز دەکەنەوە لەبارەى گواستنەوەى میلاکى خوێندنى کوردى.
 
بە گوتەی ئەو بەرپرسە لە خوێندنی کوردیی کەرکووک، "پێشتر دۆسیەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى خوێندنى کوردى ئامادە کراوە بۆ گواستنەوەیان، کە لەسەر داواکاریى بەغدا بووە و وەزارەتى پەروەردەى عێراق لیژنەى پێکهێناوە و تۆمارى بایۆمەتریى سەرجەمیان کراوە."
 
زیاتر لە 7,500 مامۆستا و فەرمانبەرى بەشى خوێندنى کوردى لە کەرکووک هەن، مووچەیان لەلایەن وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە دەدرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق.

پەرلەمانی عێراق لە دوو دانیشتنی داهاتوو دا لەبارەی چی کۆدەبێتەوە؟

پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دوو دانیشتنی داهاتووی خۆی بڵاوکردەوە، کە 12 و 13ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچن. وابڕیارە لەو دوو دانیشتنەدا دەنگدان و خوێندنەوە بۆ 16 پڕۆژە و پێشنیازەیاسا بکرێت.